هه‌ریه‌ك له ئه‌ستێره‌ی پۆپی به‌ریتانی ئێد شیران و ئه‌ستێره‌ی تۆپی باسكه‌ی جیهانی شاكیل ئۆنێل، ره‌زامه‌ندی خۆیان نیشاندا له‌سه‌ر فرۆشتنی چه‌ند كه‌لوپه‌لێكی تایبه‌ت به خۆیان له رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته داهاتێك و پێشكه‌ش به رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیی له ئۆكرانیا بكرێت.
ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی رێكخراوه ته‌ندروستییه جیهانییه‌كه دوای حه‌وت مانگ له جه‌نگی روسیا و ئۆكرانیا رایگه‌یاندووه، تێیدا داوای له ئه‌ستێره‌كانی جیهان كردووه هاوكاریی بكه‌ن، له‌م پێناوه‌شدا ئامانجی هه‌ڵمه‌ته‌كه كۆكردنه‌وه‌ی بڕی 53.7 ملیۆن دۆلاره و ئه‌م دوو ئه‌ستێره‌یه‌ش بێ هیچ مه‌رجێك داواكه‌یان قبووڵ كردووه.
جگه له شیران و شاكیل ئۆنێل چه‌ند هونه‌رمه‌ند و وه‌رزشوانێكی تریش به‌ڵێنی هاوكاری هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان داوه، تا ده‌گاته ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه رێكخراوه ته‌ندروستییه‌كه مه‌به‌ستێتی بۆ هاوكاری هاووڵاتیانی ئۆكرانیا به‌ده‌ستی بهێنێت. له‌وانه گۆارنیبێژی به‌ریتانی گۆڵدینگ و ئه‌ستێره‌ی پۆپ هاری ستایلز و هونه‌رمه‌ند چبرێد فێری و پاڵه‌وانی یاری بۆكسێن فلادیمیر كلیچكۆ. هه‌روه‌ها كچه گۆرانیبێژ ئانی لینۆكس دوو چاویلكه‌ی تایبه‌ت خۆی به‌خشییه هه‌ڵمه‌ته‌كه كه نرخی هه‌ریه‌كه‌یان له‌سه‌روو 10 هه‌زار دۆلاره.
له‌م باره‌یه‌وه، ئانێل سۆنی به‌ڕێوه‌به‌ری دامه‌زراوه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: ئێستا دوای حه‌وت مانگ جه‌نگ، ئۆكرانییه‌كان زیاتر پێویستیان به خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستیی هه‌یه، بۆیه داواتان لێده‌كه‌ین هاوكاری هه‌ڵمه‌ته‌كه بن كه له‌نێوان 24/9 بۆ 31/10 به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌كۆتایشدا ناوی هه‌موو ئه‌وانه بڵاوده‌كه‌یینه‌وه كه هاوكارمان بوون.
كۆمار عه‌لی