رەوەست نەوزاد
دوێنێ ساڵۆنی لاپەڕە نۆی ناوەندی هەولێری مەكتەبی راگەیاندنی ی.ن.ك، بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی بەرچاو لە هونەرمەندان و نووسەران و رۆشنبیران، لە ساڵیادی كۆچی دوایی هونەرمەند حەمەجەزا، كۆڕێكی بۆ د.عەبدولواحید ئیدریس شەریف بە ناونیشانی (حەمەجەزا، چریكەی ئازادی و بەرەنگاری)، رێكخست.
سەرەتای كۆڕەكە بە تۆمارێكی دەنگی هونەرمەندی نەمر حەمەجەزا دەستیپێكرد، دواتر د.عەبدولواحید رایگەیاند: حەمەجەزا هەر لە قۆناغی سەرەتاییەوە هەستی كردووە دەنگی خۆشە و حەزی كردووە گۆرانی بڵێت و مامۆستاكانیشی رۆڵیان هەبووە لە پێشكەوتنی هونەری حەمەجەزا بەتایبەتی مامۆستا ئەحمەد هەردی شاعیر كە هانی داوە.
پاشان، سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی، خەڵاتی سیمبولی قەڵای رێزلێنانی بەخشییە خاتوو خەپەخانی هاوسەری هونەرمەندی كۆچكردوو، وتەیەكیشی لەوبارەیەوە پێشكەشكرد.