پیرۆزبایی بۆ یانەی وەرزشی برایەتی

09:31 - 2022-10-02
کوردستان
719 جار خوێندراوەتەوە

برای بەڕێزم: د.دارا رەشید سەرۆكی یانەی برایەتی
بەڕێزان: ئەندامانی دەستەی كارگێڕی یانەی برایەتی
بەڕێزان: راهێنەر و یاریزانانی تیپی تۆپی پێ

بەبۆنەی سەركەوتنتان لە یاری كۆتایی و بەدەستهێنانی جامی سوپەری كوردستان، پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی ئێوە و سەرجەم هاندەرانی یانەی برایەتی دەكەم و هیواخوازم هەمیشە لە لووتكەی سەركەوتن بتانبینم.
بەدەستهێنانی نازناوی جامی سوپەری كوردستان، دەستكەوتێكی تری یانەی برایەتییە خستتانە سەر كاروانی پڕ سەركەوتن و مێژووی پڕ شانازی یانەكە، بەئومێدم بەردەوام بن و وەك هەمیشەش پاڵپشت و پشتیوانتانین بە ئامانجی پێشخستن و برەودانی زیاتر بە كاروانی وەرزشی لە كوردستان.

شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ

#شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ

بابەتە پەیوەندیدارەکان