ئەمڕۆ (30) سی ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر بڕیاردان و راگەیاندنی فیدراڵی لە پەرلەمانی كوردستان، بڕیاری ژمارە (22)ی ساڵی 1992.
دەرچوواندنی ئەم بڕیارە مێژووییە لە ھەلومەرجێكی ھەستیار و تەژی لە تێكئاڵۆزكانی بارودۆخی سیاسی و دژوار، جگە لەوەی دەستپێشخەری و ئایندەبینییەكی زۆر گەشاوە و پڕ لە ئومێدی قۆناغەكە بوو بۆ بەدیھێنانی ماف و خواستە دیموكراسییەكانی میللەتەكەمان، ھاوكات دەست بۆبردنێكی سیاسییانەی پڕ لە دانایی و بوێریی سەركردایەتیی سیاسی و پەرلەمانی كوردستانیشە، وهك دهستكهوت و بهرههمی خهبات و تێكۆشانی درێژخایهنی گهلهكهمان. بەتایبەت كە لەدوای پرۆسەی ئازادیی عیراق بەكردەیی ئامانجە نەخشە بۆكێشراوەكە و رەھەندە دەستوورییەكانی سەركەوتووانە بەدیھات، وەك یەكێك لە چارەسەرە دیموكراسییە ھەرە گونجاوەكان لە چوارچێوەی دەوڵەتی عیراقد، ھاوشێوەی وڵاتانی پێشكەوتوو و خاوەن یەكێتیە فیدراڵییەكان.
ئەمەش دووبارە ئیرادە و خۆڕاگریی گەلەكەمانی بەرامبەر پرسە چارەنووسسازەكان و پێداگریی سەركردایەتیی كوردی بەجۆش و خرۆش خستەوە بۆ چارەسەركردنی كێشەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، بەدیھێنانی ویست و داخوازییە رەواكانی گەلەكەمان، لە چوارچێوەی دەستوور و یاسا و رێسا فیدراڵییە كارپێكراوەكان بەپێی پەیماننامە جیھانییە پیادەكراوەكان.
پیرۆزبێت ساڵیادی راگەیاندنی بڕیاری فیدراڵی، سەركەوتن و سەرفرازی بۆ خەڵكی كوردستان.
د. ڕێواز فائق
سهرۆكی پهرلهمانی كوردستان