وەك رێزلێنان لە ماڵئاوایی مام جەلال، ئەڵمانیا ئاهەنگی رۆژی نیشتمانی وڵاتەكەی راگرت

03:08 - 2022-10-04
کوردستان
699 جار خوێندراوەتەوە

كونسوڵخانەی ئەڵمانیا فیدراڵ لە هەولێر ئاهەنگی رۆژی نیشتمانی وڵاتەكەی راگرت، وەك رێزلێنانێك لە شكۆی نەتەوە و نیشتمان، سەرۆك مام جەلال، كە دوێنی لە (3/10) ساڵڕۆژی ماڵئاوایی سەرۆك مام جەلال بوو.
عیماد فەرهادی ئەندامی مەكتەبی پەیوەندییەكانی ی.ن.ك بەسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIAی راگەیاند:" كونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە هەولێر پەیوەندییان كرد، بۆ رێزلێنان لە ساڵیادی ماڵئاوایی سەرۆك مام جەلال، ئاهەنگی رۆژی وڵاتەكەیان لە هەولێر رادەگرن".
"بەرێز و پێزانینەوە سوپاسی ئەو هەڵوێستەی كونسوڵخانەی ئەلمانیای فیدراڵ دەكەین و ئەو هەڵوێستەیان لەبەرچاو دەگرین" عیمان فەرهادی وایوت.
رۆژی ماڵئاوایی سەرۆك مام جەلال كە 3/10یە، هاوكاتی رۆژی نیشتمانی ئەڵمانیای فیدرالییە، وەك نەریتی دیپلۆماسی ئەو وڵاتە، ساڵانە كونوسڵخانەی ئەڵمانیا لە هەولێر ئاهەنگێك رێكدەخات.
ئەندامی مەكتەبی پەیوەندییەكانی یەكێتیی دەڵێت: "كونسوڵخانەی ئەڵمانیا ئاهەنگی سەربەخۆیی وڵاتەكەیان دواخستووە بۆ رۆژی 9/10 و وەفدێكی باڵای یەكێتی بەشداریی تێدا دەكات".
"لە مەراسیمی ماڵئاوایی سەرۆك مام جەلال، كونسوڵی نوێی ئەڵمانیا بەشداریی لە رێورەسمەكە دا كرد". عیماد فەرهادی وایوت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان