دەرباز كۆسرەت رەسوڵ: كاربكەین بۆ سەرخستنی بەرنامەكانی یەكێتی

08:53 - 2022-10-06
کوردستان
488 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ، دەرباز كۆسرەت رەسوڵ كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، سەردانی مەڵبەندی سێی هەولێری كرد و لەلایەن د.مەجید حەمەدەمین لێپرسراوی مەڵبەندەوە پێشوازیی لێكرا.
لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ جێگر و كارگێڕ و بەشەكانی مەڵبەند، دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، كورتەیەكی لەبارەی دۆخی كوردستان و عیراق و رۆڵی یەكێتی خستەڕوو. تیشكیشی خستەسەر ژیانی حزبایەتی و ئەو هەنگاوانەی دەنرێن بە ئاڕاستەی رێكخستنەوەی ئۆرگانەكان و هەوڵدان بۆ خزمەتكردنی زیاتری كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و رایگەیاند: یەكێتی پێویستی بە هەموو تواناكانە و دەبێت هەموومان لای خۆمانەوە كاربكەین بۆ سەرخستنی بەرنامەكانی حزب.
لە تەوەرێكی دیكەدا، چۆنێتی كاركردن و رێكخستنەوەی ئۆرگانەكان لە سنووری هەولێردا، گفتوگۆی لەبارەوە كرا.

#دەرباز كۆسرەت رەسوڵ

بابەتە پەیوەندیدارەکان