هونەرمەندی لوبنانی ئەلیسا پەیوەندی خۆشەویستی نوێ رادەگەیەنێت و دەڵێت، من ئێستا لە جیهانێكی پڕ لە خۆشەویستیدام.
ئەلیسا لە لێدوانێكیدا بۆ بەرنامەی ئیتی بالعربی باس لە پەیوەندیەكی نوێی خۆشەویستی دەكات و دەڵێت بەهۆی ئەم خۆشەویستییەوە گۆرانییەكانی رابردووم پڕن لە خۆشەویستی، پرسیار لە ناساندنی ناسنامەی خۆشەویستەكەی كرا، بەڵام ئەلیسا بەهەموو شێوەیەك رەتی كردەوە ناسنامەی خۆشەویستەكەی ئاشكرا بكات.
ئەلیسا وتی من خۆشەویستێكی دیكەم هەیە ئەویش هەوادارەكانمن، هەروەها زۆر دڵخۆش دەبم كاتێك گۆرانییەك بڵاودەكەمەوە و هەوادارانم زۆریان بەدڵ دەبێت، هەر بۆیە لە ئێستادا سەرقاڵم بە كارە نوێیەكانم تاكو پێشكەشی هەوادارانمی بكەم چونكە شایەنی ئەوەن كە هەموو شتێكی جوانیان پێشكەش بكرێت .
ئه‌لیسا، ئه‌گه‌رچی ئێستا ته‌مه‌نی 49 ساڵه، به‌ڵام هه‌میشه وه‌كو گه‌نجێكی سه‌رده‌میانه دێته به‌رچاو، و گۆرانییه‌كانی پڕیه‌تی له ده‌ربڕینی هه‌ست و سۆزی خۆشه‌ویستیانه و یه‌كێكه له‌و گۆرانیبێژه عه‌ره‌بییانه‌ی چوار جار ئه‌لبومی گۆرانییه‌كانی چۆته لیستی (Billboard) وه‌كو زۆرترین فرۆشتنی ئه‌لبوم له‌سه‌ر ئاستی جیهان.
دیانا ئەحمەد