کۆبوونەوەی پێنجشەممەی ئەنجومەنی نوێنەران لە یەک بڕگە پێکدێت

05:34 - 2022-10-11
عیراق
368 جار خوێندراوەتەوە

رۆژی پێنجشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار کۆدەبێتەوە.
محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە 13/10/2022 ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە و کارنامەی کۆبوونەوەکەش تەنھا لەیەک بڕگە پێکدێت کە ئەویش تایبەتە بە دیاریکردنی سەرۆک کۆماری نوێی عیراق.
کۆبوونەوەی رۆژی پێنجشەممە دوای ئەوەدێت کە رۆژی دووشەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەراندا، 170 پەرلەمانتار ئیمزایان کۆکردەوە بۆ ئەوەی دانیشتنێکی ئەنجومەنەکە تایبەت بکرێت بەھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار.

بابەتە پەیوەندیدارەکان