سەرۆك كۆمار: هەماهەنگی و راوێژكردن سەبارەت بەو پرسانەی جێی بایەخن

10:12 - 2023-11-06
عیراق
413 جار خوێندراوەتەوە

د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار، دوێنێ لە بەغدا، پێشوازی لە نەسیر ناتق مەمەدۆڤ باڵیۆزی كۆماری ئازەربایجان كرد و تاوتوێی چەند پرسێكی تایبەت بە پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵاتیان، كرد.
لە دیدارەكەدا، سەرۆك كۆمار جەختی لە گرنگیی بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات و پەرەپێدانی هەماهەنگییە دووقۆڵییەكان كردەوە بۆ خزمەتكردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەكان، تەئكیدیشیكردەوە لەسەر پێویستیی هەماهەنگی و راوێژكردن سەبارەت بەو پرسانەی لە نێوان هەردوو وڵاتدا جێگەی بایەخپێدانن.
هەر لە دیدارەكەدا، گفتوگۆكرا لەسەر سەردانی سەرۆك كۆمار بۆ كۆماری ئازەربایجان، كە لە خواستی هەردوو وڵاتەوە دێت بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان. لەوبارەیەشەوە باڵیۆزی ئازەربایجان دووپاتیكردەوە كە سەردانی سەرۆك كۆماری عیراق یارمەتیدەر دەبێت لە كردنەوەی ئاسۆیەكی نوێی هەماهەنگی و هاریكاریی نێوان هەردوو وڵات.

# سەرۆك كۆماری عیراق

بابەتە پەیوەندیدارەکان