پاشەکشەی چەپ و گەشەی راستەکان

11:17 - 2022-10-12
دووتوێ
386 جار خوێندراوەتەوە

دوو دەیەی رابردوو و ئەم دەیەیەی ئێستا کە لە سەرەتایداین، چەند ئاماژەیەکی ترسناک رووبەڕووی ئەوروپا و جیهان دەبێتەوە، کە بریتییە لە هەڵکشانی دەنگ و سەنگی حزب و بزووتنەوە راست و کۆنزەرڤاتیڤەکان لە زۆرێک لە وڵاتانی ئەوروپادا، بەو پێیەی لە دوای جەنگی دووەمی جیهانەوە وڵاتانی ئەوروپا و بەتایبەتیش خۆرئاوای ئەوروپا و وڵاتانی ئەسکەندەناڤی ببوونە سایە و پەناگەیەکی ئارام بۆ ئازادیخوازانی جیهانی سێیەم بەگشتی و هاووڵاتیانی هەڵاتوو لە سەرکوتی رژێمە دیکتاتۆر و تۆتالیتارەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەتی. 
کە دەڵێین ئەمە دیاردەیەکی مەترسیدارە نەک تەنها بۆ ئەوروپا، بەڵکو بۆ جیهانیش، گەرەکمانە ئاماژە بەوە بدەین کە جگەلەوەی ئەوە زیانە لەو نموونەی پێکەوەژیانەی  کە جاڕنامەی مافی مرۆڤ جەختی لەسەر دەکاتەوە، لەلایەکەوە مەترسییە بۆ سەر وڵات و سیستمە دیموکراتەکانی دیکەی جیهان کە بەرەو ئەو ئاراستەیە بڕۆن، لەلایەکی دیکەشەوە دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ حکومەتە شمولی و دیکتاتۆرەکان تا زیاتر لە دیموکراتیزەکردنی  سیستمەکانیان دووربکەونەوە و ئازادیخوازانی وڵاتەکانیشیان زیاتر دەمکوت و سەرکوت بکەن، بەوپێیەی ئەگەر کاروابڕوات پەناگە ئارامەکەی ئازادیی و ئارامی تابێت بەرتەسک دەبێتەوە و زۆرترین لەمپەر لەبەردەم مافی پەنابەریی دروست دەبێت بۆ ئەو کەسانەی کە ژیانیان لەبەردەم مەترسیی لەناوچووندایە لەژێر دەسەڵاتی سیستمە دیکتاتۆرەکاندا و ئەگەر ئەو دۆخەش بەو جۆرە بەردەوام بێت، خەبات و داخوازیی بۆ ئازادیی و دیموکراسیش لە جیهاندا پاشەکشە دەکات.

دۆسێ

#دۆسێ

بابەتە پەیوەندیدارەکان