پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بۆ سەرۆک کۆماری نوێی عیراق

07:18 - 2022-10-13
عیراق
321 جار خوێندراوەتەوە

برای بەڕێزمان د.لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری نوێی عیراقی فیدراڵ

بەناوی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرجەم تێکۆشەرانی یەکێتییەوە پیرۆزباییەکی گەرم لە بەڕێزتان دەکەین بەبۆنەی هەڵبژاردنتان وەک سەرۆک کۆماری نوێی عیراق لە پڕۆسەیەکی دیموکراسی و شەفافدا.
دڵنیاین بەڕێزتان وەک تێکۆشەری دێرینی ریزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و دۆستی دێرینی سەرۆک مام جەلال و وەک دەوڵەتمەدارێکی بەتواناش هەموو وزە و توانای خۆتان دەخەنە گەڕ بۆ خزمەتکردنی وڵاتەکەمان و داکۆکیکردن لە ویست و مافەکانی گەلەکەمان لە هەموو ئیستحقاقە دەستوورییەکانیدا، 
جارێکی تر پیرۆزتان بێت.

مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان