پیرۆزبایی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی

08:49 - 2022-10-13
عیراق
419 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێز دکتۆر لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی عیراق
 
وەک دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی؛ خۆشحاڵی خۆمان دەردەبڕین کە خوێندکارێکی دڵسۆزو بەوەفاو بەحیکمەتی سەرۆک مام جەلال، لەم قۆناغە هەستیارەی وڵاتدا وەک سەرۆک کۆماری عیراق لە ئەنجوومەنی نوێنەران متمانەی دیموکراسی پێبەخشرا.

دڵنیاین هەڵبژاردنتان بۆ ئەم پۆستە گرنگە؛ دەبێتە فاکتەری ئارامی و سەقامگیری لەعیراق، و بەدەستهێنانەوەى پێگەو رۆڵى وڵاتەکەمان لەناوچەکەو جیهاندا.
بە هیواو ئومێدین گەلى عیراق و کوردستان؛ لەسایەی سەرۆکایەتی ئێوەدا، ئەم قۆناغە دژوارەو پڕکێشمەکێشە کۆتایی پێ بهێنێ و ببێتە سەرەتای خۆشگوزەرانی و خێر بۆ قۆناغێکی نوێی نیشتمانی و یەکگرتوویی و یەکریزیی سەرجەم  پێکهاتەکانی گەلی عیراق.
دووبارە لە کانگای دڵەوە لە پەرۆشی دیموکراسی و نیشتمانییەوە؛ هیوای سەرکەوتن و پێشەنگیت بۆ دەخوازین کە رێبازو حیکمەتی سەرۆک مام جەلال گەلی عیراق بگەیەننە کەناری ئارام و ئۆقرەیی.


سەرۆکی دامەزراوە
باڵیۆز دکتۆر محمد سابیر ئیسماعیل

بابەتە پەیوەندیدارەکان