مەزنترین داستان كە پارتی دیموكراتی كوردستان لە دوای ریفراندۆمەكە و لێكەوتەكانی مانگی ئۆكتۆبەرەوە تۆماریان كرد تەنیا (راكردن و چۆڵكردنی سەنگەرەكان) بوو، بەجۆرێك هێشتا شەڕ لە كەركوك بوو، بەڵام پارتی لە دووری سەدان كیلۆمەترەوە بەبێ شەڕ سەنگەرەكانی چۆڵكرد و رایدەكرد، بەوتەی بەشێك لە فەرماندەكانیان "لە سەرووی خۆیانەوە فەرمانی چۆڵكردنیان پێكراوە"، فەرماندەكانیش بریتیبوون لە "لەشكری گوڵان و فەرماندەی دهۆكی سەر بەپارتی سەرپەرشتی ئاسایشی قەزای شەنگال و ئەوناوچانەیان دەكرد و فەرماندەی ئەو هێزانەش لە ئەستۆی مەسرور و مەنسور بارزانی بوون".
سیروان
بارزانی: "16ی ئۆكتۆبەر لە ئەنجامی رێكەوتنی لە پێشینەی پارتی و حوكمەتی عیراق بووە"
بەوتەی
سیروان بارزانی، فەرماندەی سەربازی پارتی لە سنووری گوێڕ و مەخموور و موسڵ، كە لێدوانی
بۆ كەناڵەكانی حزبەكەی داوە دەڵێت: "رووداوەكانی 16 ی ئۆكتۆبەر لە ئەنجامی رێكەوتنی
لە پێشینەی ئێمە و حوكمەتی عیراق بووە لە 17-10-2016، بۆ كشانەوەی پێشمەرگە لە
ناوچەكانی پێش ساڵی 2003 و گەڕانەوەی سوپای عیراق بۆ ناوچەكان و تەسلیمكردنەوەی كەركوك،
بەنداوی موسڵ، مەخموور و شەنگال بووە بەسوپای عیراق."
"جەنەراڵی
بێ تەقە"
زۆربەی
فەرماندە سەربازییەكانی پارتی بریتیبوون لە
(مەسرور بارزانی و مەنسور بارزانی و سیروان بارزانی) كە بوونە جەراڵی شەڕی بێتەقە
و راكردن و بەدەستەوەدانی زۆرترین خاكی هەرێم و شكستی گەورەی سەربازی، بەوتەی بەشێك
لە فەرماندەكانیان "لە سەرووی خۆیانەوە فەرمانی چۆڵكردنیان پێكراوە".
"پارتی
لە جیاتی بەرگریی لە كەركوك و پشتیوانی پێشمەرگە، راكردنی هەڵبژارد"
دوای
ریفراندۆمی 25ی ئەیلولی كۆمیتەكەی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی لە ھەرێمی كوردستان
و دەرئەنجامەكانی، 16ی ئۆكتۆبەر روویدا و هێزەكانی 102ی هێزەكانی 70 لە كەركوك لە
سەنگەری بەرگریدابوون، ئەوان گوێیان لە تەقە و شەڕی بەرگریی یەكێتیی بوو، بەڵام لە
ترسا رایان كرد، راكردنێك ئەوەندەیان پێكرا پردی (پردی – هەولێر) بتەقێننەوە،
ئاگاشیان لێبوو كە 39 پێشمەرگەی یەكێتیی نیشتمانیی لە هێزەكانی 70 شەهید بوون، بەڵام
هێزەكەی پارتی لە جیاتی بەرگریی لە كەركوك و پشتیوانی پێشمەرگە، راكردنی هەڵبژارد.
لێكەوتەی
ریفراندۆم، هەر 16ی ئۆكتۆبەر و رووداوەكەی كەركوك نەبوو، بۆیە جارێكی تر قەزای شەنگال
كەوتەوە بەر پەلاماری چەكداری و لە دووەمجاری پەلامارەكانی سەر ئەو قەزایەدا لە لایەن
ھێزەكانی شەنگالەوە بێ بەرگری و تەقەكردن چۆڵكرا.
"هێزەكانی
پارتی بەبێ تەقە شەنگال- یان چۆڵكرد"
بەھۆی
ریفراندۆمی 25/9/2017 ەوە شەنگال و خوشك و برا ئێزدییەكان تووشی پەلاماری چەكداری
بوونەوە، هێزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان لەوێش بەبێ تەقە شەنگال- یان چۆڵكرد و
ئەوانیان تووشی نەھامەتی و ماڵوێرانی كردەوە، وەك چۆن تەسلیمی داعشیان كرد.
"لەگەڵ
جوڵەی حەشدی شەعبی بەرە و شەنگال پارتی بەبێ تەقە لە سەرجەم میحوەرەكانی قەزای شەنگال
و دەوروبەری بەرەو هەولێر پاشەكشەی كرد"
بەرەبەیانی
رۆژی 17ی ئۆكتۆبەری 2018 و لەگەڵ جوڵە پێكردنی حەشدی شەعبی بەرە و شەنگال، هێزەكانی
پارتی دیموكراتی كوردستان، بەبێ تەقە لە سەرجەم میحوەرەكانی قەزای شەنگال و دەوروبەری
بەرەو هەولێر پاشەكشەیان كرد، هەر هەمان رۆژ حەیدەر شەشۆ فەرماندەی هێزەكانی پاراستنی
ئێزدیخان لە لێدوانێكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: "بەبێ هیچ شەڕ و بەرگرییەك
ئەو هێزانەی كە لە شەنگال بوون كشانەوە و شەنگال كەوتە دەست حەشدی شەعبی و سوپای عیراق".
"شەنگال
بەبێ تەقە تەسلیم حەشدی شەعبی كراوە"
ئەو رۆژە كەناڵی ئاسمانی رووداوی سەر بە پارتی دیموكرات
بەپەخشی راستەوخۆ هەواڵی ئەوەی بڵاوكردەوە كە حەشدی شەعبی بەبێ تەقە و بەرگری چونەتەناو
شەنگال، ئەو راستییەی زیاتر سەلماند كە شەنگال بەبێ بەرگری وتەقە تەسلیمی حەشدی شەعبی
كراوە، لە كاتێكدا لەشكری گوڵان و فەرماندەیی
دهۆكی سەر بەپارتی سەرپەرشتی ئاسایشی قەزای شەنگال و ئەوناوچانەیان دەكرد كە لە ئەستۆی
مەسرورو مەنسور بارزانیدا بوون، بەڵام لەوێش وەك كەركوك رایان كرد.