سەرۆك كۆماری گەلی چین پیرۆزبایی لە سەرۆك كۆمار دەكات

12:27 - 2022-10-17
عیراق
319 جار خوێندراوەتەوە

״بایەخی زۆر دەدەم بە گەشەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوانمان״

د.لەتیف جەمال رەشید، بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆك كۆماری عیراق، بروسكەیەكی پیرۆزبایی لە شی جینپینگ سەرۆك كۆماری گەلی چین-ەوە، پێگەیشت، ئەمە دەقی نامەكەیە:

فەخامەتی برا سەرۆك لەتیف جەمال رەشیدی بەڕێز:
سەرۆك كۆماری عیراق 
فەخامەتی سەرۆك


خۆشحاڵم بەناوی حكومەت و گەلی چین و بەناوی خۆشمەوە، بەبۆنەی هەڵبژاردنتان بە سەرۆك كۆماری عیراق، پیرۆزباییەكی گەرمتان لێبكەم.
پەیوەندییەكی دۆستانە و مێژوویی لە نێوان چین و عیراق لە چەند ساڵی رابردوودا هاتۆتەكایەوە، متمانەی دوولایەنە لە نێوان هەردوو وڵاتدا لەسەر ئاستی سیاسی بەهێزتربووە و كاری هاوبەشیش لە نێوانیاندا لە هەموو بوارە جیاوازەكاندا بە چەند هەنگاوێكی هاوسەنگانە بەرەوپێش دەچێت، من بایەخێكی زۆر دەدەم بە گەشەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان چین و عیراق و ئامادەشم لەگەڵ فەخامەتتان كۆششی هاوبەش بكەم بۆ بەدیهێنانی پێشكەوتنی نوێ لە پەیوەندیی ستراتیژیی هاوبەش لە نێوان هەردوو وڵات، بە جۆرێك كە مایەی خێر و خۆشی بێت بۆ گەلی هەردوو وڵات.
هیوای گەشەسەندن و بوژانەوە بۆ وڵاتتان و بەختەوەری و خۆشگوزەرانی بۆ گەلەكەی دەخوازم.

 شی جینپینگ
 سەرۆك كۆماری گەلی چین

بابەتە پەیوەندیدارەکان