ئەژی ئەمین بە "هەشت" بڕگەی پەیڕەو دەركراوە

11:04 - 2022-10-24
ڕاپۆرت
596 جار خوێندراوەتەوە

زیاتر لە دوو مانگە بە ئیمزای هەڤاڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، سەلمان ئەمین نادر ناسراو بە (ئەژی ئەمین) لە ریزەكانی یەكێتی دەركراوە و هەر ئەندامێكی یەكێتیش لە هەر پلەیكدا بێت ئەم كارانە بكات، "دركاندنی نهێنی، تاوانی ئابڕوبەرانە، بەكارهێنانی پێگە، زیانگەیاندن" سزای دەركردنە.
"بە ئیمزای سەرۆكی یەكێتی بڕیاری "دەركردنی" ئەژی ئەمین پەسەندكراوە"

بەگوێرەی ئەو بەڵگانەی دەست سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA كەوتن و بڵاویكردەوە، سەلمان ئەمین نادر، رۆژی 8-8-2022 لەلایەن مەڵەبەندی دراساتی گشتی یەكێتییەوە بڕیاری دەركردنی دراوە و سێ رۆژ دوای ئەوەش لە رۆژی 11-8 بە ئیمزای سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بڕیاری "دەركردنی" ئەژی ئەمین پەسەندكراوە.

"دركاندنی نهێنی، تاوانی ئابڕوبەرانە، بەكارهێنانی پێگە، زیانگەیاندن، سزای دەركردنە"

بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی، سەلمان ئەمین نادر (ئەژی ئەمین) بە پشتبەستن بە ماددەی (12) لە بڕگەی (هـ) ی سزادان دەركراوە، كە تێیدا هۆكاری دەركردن بە هەشت خاڵ دیاریكراوە كە دەركراو ئەنجامی بدات سزای پەیڕەو دەیگرێتەوە لەوانە" هەر ئەندامێك لە هەر پلەیەكدا بێت و تاوانی بە ئەنقەست یان ئابڕوبەرانەی ئەنجام دابێت و بە بڕیاری دادگا حوكم درابێت، یان نهێنی بدریكێنێت، پێگەكەی بەكاربهێنێت بۆ بەرژەوەندی"، ئەمە هەر هەشت خاڵەكەی (دەركردنە) بە پێی پەیڕەو: 
1-لە پەیڕەو و پڕۆگرام لابدات 
2-كار دژ بە بەرژەوەندییە باڵاكانی گەل و نیشتمان بكات.
3- كار دژ بە سیاسەتی (ی.ن.ك) بكات و هەوڵی تێكدانی ریزەكانی بدات.
4-پێگە حزبییەكەی بۆ بەرژەوەندی خۆی بەكاربهێنێت.
5-بەرژەوەندی تایبەتی خۆی بخاتە سەرووی بەرژەوەندییەكانی (ی.ن.ك).
6-دركاندنی نهێنییەكانی (ی.ن.ك)، لە سۆشیالمیدیا و كەناڵەكانی راگەیاندن و هەرشوێنێكی تردا، كە زیان بە بەرژەوەندییە باڵاكانی (ی.ن.ك) بگەیەنێت.
7-كار دژ بە پاڵێوراوان و بەرنامەی (ی.ن.ك) بكات لە كاتی هەڵمەتەكانی هەڵبژاردن دا.
8-هەر ئەندامێك لە هەر پلەیەكدا بێت و تاوانی بە ئەنقەست یان ئابڕوبەرانەی ئەنجام دابێت و بە بڕیاری دادگا حوكم درابێت.

"بە گوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی ئەژی ئەمین پێچەوانەی بەرژەوەندییەكانی یەكێتی كاری كردووە"
بەپێی بەڵگەی مەڵبەندی دراسات كە بڕیاری دەركردنی سەلمان لە ریزەكانی یەكێتی لە رۆژی 8-8-2022  پێ درەركراوە و  دەڵێت:" پاش بڕینی هەموو رێكارە پەیڕەوییەكان بە گوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی كە ناوبراو پێچەوانەی بەرژەوەندییەكانی یەكێتی كاری كردووە" و بڕیاری دەركردنەكەش بە ئیمزای سەرۆك بافڵ پەسەندكراوە.
هەروەها ئەژی ئەمین بەپێچەوانەی چوار ماددەی پەیڕە و كاریكردووە و بەپێی ئەو ماددانە پێشێلی (14) بڕگەی پەیرەوی كردووە لە ماددەكانی (8،9،11، 12) و مەڵبەندی دیراساتیش ئەو پێشێلكارییانەی سەلمانی دیاریكردووە.
PUKMEDIA

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان