کتێبی سەددامییەکانی میدیا لە کۆڕێکدا خرایەڕوو

09:05 - 2022-10-25
کەلتور
391 جار خوێندراوەتەوە

ئێوارەی دوێنێ دووشەممە 24/10/2022 لە هۆڵی ئەمنە سوورەکە لە سلێمانی، کۆڕێک بۆ خاتوو رەنگین عەبدوڵڵا ئەندامی مەکتەبی راگەیاندنی ی.ن.ک و نووسەری کتێبی (سەددامییەکانی میدیا) بەئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە سیاسەتمەدار و رووناکبیر و رۆژنامەنووسان بەڕێوەچوو.
سەرەتا محەمەد عوسمان ئەندامی مەکتەبی راگەیاندن کە کۆڕەکەی بەڕێوەدەبرد پوختەیەکی لەبارەی تەوەرەکانی کتێبەکەوە خستەڕوو و رایگەیاند: گرنگیی ئەم کتێبە جگەلەوەی  ئاماژەیە بۆ تاوانەکانی رژێمی روخاوی بەعس، هۆشدارییە لەو مەترسییەش کە میدیا و سۆشیال میدیا بەجۆرێکی دیکە دەیانەوێت بە پاساوی جیاجیا و بێ بنەما رووی ئەو رژێمە و سەرۆکەکەی سپی بکەنەوە و لە جەلادەوە بیکەنە قوربانی و بەشێوازی جیاجیا دەیانەوێت   ئەو تێز و تێڕوانینانەی سەدام و سەدامییەکان ببوژێننەوە.
پاشان خاتوو رەنگین هەڵوێستەی لەسەر تەوەرە سەرەکییەکانی کتێبەکە و ئەو داتاو ئامارانە کرد کە وەک توێژینەوەیەک لەو رووەوە خستوویەتیەڕوو.
لە کۆتایی کۆڕەکەشدا کتێبەکە بەسەر ئامادەبوواندا دابەشکرا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان