ئا: كورده‌وان محه‌مه‌د سه‌عید
ئه‌و كاته‌ی كه‌سێك 40 ملیار دۆلار ده‌دات بۆ كڕینی ماڵپه‌ڕی تویته‌ر، ئه‌و كاته‌ی كه‌سێك پردێك هه‌ڵده‌وه‌شێنێت بۆ ئه‌وه‌ی كه‌شتییه زه‌به‌لاحه‌كه‌ی تێپه‌ڕێت، ئه‌وه ئه‌و كاته‌یه كه ده‌وڵه‌مه‌ندبوون له تام ده‌رچووه‌و هه‌ندێك له فه‌یله‌سوفان پێیان وایه كێشه‌یه‌ك هه‌یه له ئابووریدا، تۆ بڵێی تیۆری تۆتالیتاریزمی ئابووری چاره‌سه‌ری پێ بێت بۆ ئه‌و كێشه‌یه؟
پرسیاری جددی ئه‌وه‌یه، ئایا به دانانی سنوورێك بۆ ئاستی ده‌وڵه‌مه‌ندبوو، كێشه‌ی هه‌ژاری چاره‌سه‌ر ده‌كرێت؟ له راستیدا زۆرن ئه‌و فه‌یله‌سوف و ئابووریناس و سه‌ركرده سیاسیانه‌ی به درێژایی سه‌دان ساڵ قسه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌و مه‌سه‌له‌ی دابه‌شكردنه‌وه‌ی سامان كردووه، ره‌نگه تازه‌ترین قسه‌كردن له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه تیۆری تۆتالیتاریزمی ئابووری بێت، كه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، نابێ ده‌وڵه‌مه‌ندی بگاته ئاستی قێزه‌ونبوون، هه‌روه‌ها باس له زیانه‌كانی ئه‌و جۆره ده‌وڵه‌مه‌ندبوونه ده‌كات و كاتێكیش دیارده‌ی هه‌ژاری باس ده‌كرێت، ئه‌م تیۆره باس له ژماره‌ی هه‌ژاره‌كان ناكات، به‌ڵكو باس له‌وه ده‌كات كێ سامانی زۆره.
نه سۆشیالیستییه‌و نه كۆمۆنیزمیشه
تۆتالیتاریزمی ئابووری نه سۆشیالیستییه‌و نه كۆمۆنیزمیشه، رێگه‌ش له كه‌س ناگرێت سامان پێكه‌وه بنێت و كه‌ڵه‌كه‌ی بكات، رێگه له موڵكداریی تایبه‌تیش ناگرێت، به‌ڵكو ئه‌م تیۆره پێی وایه ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی زیاد له پێویست، پێویست ناكات. بیرۆكه‌ی تۆتالیتاریزمی ئابووری ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئنگرێت رۆبینز، مامۆستای زانكۆی ئۆترێختی هۆڵه‌نداو پسپۆڕی بواری فه‌لسه‌فه‌و له وانه‌كانیدا گرنگی به ئاكارو فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌دات.
ئینگرێد رۆبینز بیرۆكه‌ی تۆتالیتاریزمی ئابووری بۆ یه‌كه‌م جار له ساڵی 2012و له كۆنگره‌یه‌كدا خسته‌ڕوو، به‌ڵام چه‌ند ساڵێكی خایاند تا یه‌كه‌م توێژینه‌وه‌ی ئه‌كادیمی له‌سه‌ر بڵاو كرایه‌وه‌و دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی بیرۆكه‌كه‌ش، كاردانه‌وه‌ی جیاجیای به‌دوای خۆیدا هێنا.
رۆبینز ده‌ڵێ: تۆتالیتاریزمی ئابووری له‌سه‌ر دوو پایه ده‌وه‌ستێ، یه‌كه‌میان پاراستنی دیموكراسییه‌و دووه‌میش چاره‌سه‌ر كردنی كێشه هه‌نووكه‌ییه‌كانی گشتییه. كه‌واته ئه‌م تیۆره ته‌نیا تێڕوانینێكی ساده نییه بۆ مه‌سه‌له‌ی نایه‌كسانی له داهاتدا، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به ئاكارو جه‌وهه‌ری گشتگه‌راییه‌وه هه‌یه، لێره‌وه پرسیارێك ده‌روست ده‌بێت، ئه‌ویش: كه‌ی پێویست ده‌كات ده‌وڵه‌ت ده‌ست له ئابووری ئازاد وه‌ربدات له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی كۆمه‌ڵگه‌دا؟
نیشانه‌ی شكستی سیاسییه
هه‌روه‌ها ده‌كرێ بپرسین: ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان چ سوودێك به كۆمه‌ڵگه ده‌گه‌یه‌نن، كاتێك سه‌رمایه‌كه‌یان زیاتر‌و زیاتر ده‌كه‌ن؟ ده‌كرێ له خۆیشمان بپرسین، ئایا 10 ئۆتۆمبێل باشتره له هه‌بوونی دوو ئۆتۆمبێل؟ دروشمێك هه‌یه كه ده‌ڵێ: دروستبوونی هه‌ر ملیاردێرێك نیشانه‌ی شكستی سیاسییه، له راستیدا ئه‌م قسه‌یه بۆ ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌ش ده‌بێت كه سه‌رمایه‌كه‌یان زۆر له ملیاریش كه‌متره‌و ئه‌مانه‌ش له رووی ئاكاره‌وه كێشه بۆ كۆمه‌ڵگه دروست ده‌كه‌ن، له‌مه‌شدا رۆبینز گره‌وه‌كه ده‌باته‌وه، چونكه ده‌و ده‌ڵێ تۆتالیتاریزمی ئابووری له‌سه‌ر دوو پایه ده‌وه‌ستێ، یه‌كێكیان پارێزگارییه له دیموكراسی، ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانیش مه‌ترسی ئه‌وه‌یان لێ ده‌كرێت به زه‌بری پاره كاریگه‌ری له‌سه‌ر سیاسییه‌كان دروست بكه‌ن، هه‌ره‌وه‌ها ده‌توانن گروپه‌كانی فشار به‌كرێ بگرن تا ئه‌جێنداكانی خۆیان له رێگه‌ی یاساوه جێبه‌جێ بكه‌ن، له‌وه‌ش خراپتر ده‌توانن له رێگه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه كه خۆیان ده‌توانن ببنه خاوه‌نی و پاره‌دان به سه‌نته‌ره‌كانی توێژینه‌وه، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر رای گشتی دروست بكه‌ن.
تۆتالیتاریزمی ئابووری پێی وایه دابه‌شكردنی دادپه‌ره‌وه‌رانه‌تری سامانی گشتی، ده‌توانێ یه‌كسانی زیاتر له زۆربه‌ی بواره‌كانی ژیان، له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا به‌دی بهێنێت، بۆ نموونه ده‌توانرێ خه‌ڵكێكی زۆر له هه‌ژاری له‌ڕاده‌به‌ده‌ر رزگار بكرێت. رۆبینز به نموونه‌یه‌ك بۆ باس كردن له تۆتالیتاریزمی ئابووری زۆر جوان مه‌به‌سته‌كه‌ی پێكاوه، ئه‌ویش ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر تۆ 10 ملیۆن دۆلارت هه‌بێت، زیاد كردنی 100 هه‌زار دۆلاری دیكه بۆ سه‌ر سامانه‌كه‌ت هیچ له دۆخه‌كه ناگۆڕێت، به‌ڵام بۆ كه‌سێكی هه‌ژار كه هیچی نییه، ده‌ستكه‌وتنی هه‌ر بڕه‌پاره‌یه‌كی زیاتر كاریگه‌ری گه‌وره‌ی ده‌بێت، چونكه ده‌بێته هۆی برسێتی كه‌مترو هه‌ژاری كه‌متر.
دانانی سنوور بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندبوون ره‌تده‌كه‌نه‌وه
ره‌خنه‌گرانی تیۆری تۆتالیتاریزمی ئابووری پێیان وایه ئه‌م تیۆره ناگات به هیچ شوێنێك و كێشه‌كانی پێ چاره‌سه‌ر ناكرێت، سه‌رباری ئه‌وه‌ش هه‌ندێك له فه‌یله‌سوفان و ئابووریناسان، زۆر به توندی ده‌ستنیشان كردی سنوورێك بۆ ده‌وڵه‌مه‌نبوون ره‌تده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وان پێیان وایه ده‌وڵه‌مه‌ندبوون سنووری ئاكاریی نییه‌و پێوانه كردنیشی ئه‌سته‌مه، جگه‌ش هه‌بوونی ده‌رفه‌تی ده‌وڵه‌مه‌ندبوون وا له مرۆڤ ده‌كات سه‌ركێشی و پاشانیش داهێنان و گۆڕانكاریی بكات.
ئینگرێد رۆبینز خۆیشی دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه تیۆره‌كه‌ی بێكێشه نییه، له‌سه‌رو هه‌مووشیانه‌وه كێشه‌ی جێبه‌جێ كردنی هه‌یه، چونكه تا ئێستاش پێناسه‌یه‌كی جیهانی و گشتگیر بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر نییه‌و نه‌كراوه. به‌ڵام رۆبینز سووره له‌سه‌ر تیۆره‌كه‌ی و ده‌ڵێ: بیرۆكه‌ی نوێ هه‌ندێك جار گۆڕانكاریی دروست ده‌كات، بیرۆكه‌كه‌ی ئه‌ویش ره‌نگه ئه‌مڕۆ لایه‌نگری زۆری نه‌بێت، به‌ڵام لانیكه‌م خه‌ڵكی هان ده‌دات بیر له‌و نایه‌كسانییه بكه‌نه‌وه كه ئێستا له دنیادا هه‌یه. له كۆتاییشدا ده‌ڵێ: ئه‌و وه‌ك فه‌یله‌سوفێك و وه‌ك توێژه‌رێك بابه‌ته‌كه‌و هۆكارو بیانووه‌كانی خستۆته روو، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی سه‌ركرده سیاسی و ئابووریینییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگاوی پێویست بنێن.
سه‌رچاوه: شبكة النبا‌ء المعلوماتیة