دیكۆمێنتە رۆژنامەگەرییەكان

هەڵوێستی پەهلەویی دووەم لە هەمبەر هەڵایسانەوەی شۆڕشی نوێی گەلەكەمان

01:30 - 2022-04-03
کەلتور
556 جار خوێندراوەتەوە

د. كارزان محەمەد

رێكەوتنامەی جەزائیر كە لەلایەن (سەعدون حەمادی)ی وەزیری دەرەوەی عیراق بەنوێنەرایەتی سەرۆك كۆمار و (عەباس خەلعەتبەری) وەزیری دەرەوەی ئێران، لە رۆژی (6ی ئازاری 1975ز) لەدوای گفتوگۆیەكی زۆری نهێنی نێوان هەردوو دەوڵەت ئیمزا كرا، گرنگترین تەوەرەكانی دەربارەی دابەشكردنی كەنداوی فارس و كێشەی كورد بوو، دەوڵەتی عیراق بەفەرمی نیوەی بە دەوڵەتی ئێران بەخشی تا بەڵێنی پاراستنی ئاشتەوایی سنوور بدات بەتایبەتی  دەستهەڵگرتن لە پشتیوانی نەیارانی عیراق، واتا خەباتی گەلی كورد.
ئەم رێكەوتنامەیە گورزێكی كاریگەر بوو لە ئەزموونی كوردی لەو قۆناغەدا، چونكە خۆشەتەكدانیان بە دەوڵەتی ئێرانەوە بەچەشنێك بوو كە لەدوای رێكەوتنامەی جەزائیر، دەسەڵاتدارانی كورد بڕیاریان دا چەك دابنێن و كۆتایی بەئەزموونی نزیكەی (14) ساڵی حكومڕانی لە كوردستاندا بهێنن، سەرلەنوێ سوپای عیراق كۆنتڕۆڵی هەرێمی كوردستانی گرتەوە دەست.
پرسیارێكی گرنگ سەبارەت بەكاردانەوەكانی دوای رێككەوتنامەكە لەئارادا بوو تا ئێستا بەپشت بەستن بەدیكۆمێنت وەڵام نەدراوەتەوە، ئایا دەوڵەتی پەهلەویی ئێران، بەهۆی رێكەوتنامەكەوە ئامانجی خۆی و دەوڵەتی عیراقی هێنایەدی، جارێكیتر ویستویەتی وەك كارتێك دژ بە دەوڵەتی عیراق، پشتیوانی لە شۆڕشێكی نوێ لە كوردستانی عیراقدا بكات تا دژ بە بەغداد بەكاریبهێنێ؟ یاخود بەپێچەوانەوە دژی هەڵایسانەوەی شۆڕش بووە و سانسۆریشی خستۆتەسەری؟
لەسەردەمی پەهلەویی دووەمدا، ژمارەیەكی كەمی رۆژنامە و گۆڤار چاپ دەكران، سەرجەمیشیان لەژێرچاودێری راستەوخۆی دامەزراوە هەواڵگیریی و پۆلیسییەكانی دەوڵەتدا بوون. دیارترین هەفتەنامەی بواری وەرزشیش كە دەوڵەتی پەهلەوی بەتیراژێكی زۆر چاپ دەكرا ناوی (تاج ورزشی) بوو، لەلایەن یانەی تۆپی پێی (تاج)ەوە بەسەرپەرشتی خاوەن ئیمتیازەكەی (پەروێز خوسرەوانی) بڵاودەكرایەوە كە كاربەدەستێكی باڵای حكومەتی پەهلەویی دووەم بوو، بەڕواڵەت بە ئامانجی بایەخدان بە وەرزش و لە ناوەرۆكیشدا لە پێناو راكێشانی ئینتیمای وەرزشكاران بۆ خزمەتی سیاسەتەكانی پەهلەویی بوو.
بەپێی دیكۆمێنتێكی گرنگ، بەرپرسێكی باڵای ساواك بەفەرمی و نهێنی، فەرمانی بە هەفتەنامەی (تاج ورزشی)ی سەربەدەوڵەتی پەهلەویی داوە كە سانسۆر بخاتەسەر كۆمەڵێك بابەت، مێژووی دیكۆمێنتەكەش دەگەڕێتەوە بۆ (7ی تیرماهی 1355هـ.ش، 28ی حوزەیرانی 1976ز) واتا كەمتر لە یەك مانگ دوای هەڵگیرسانەوەی شۆرشی نوێ لە كوردستانی باشور. 
لەو دیكۆمێنتەدا هاتووە: بە هەفتەنامەكە راگەیندراوە سانسۆر بخرێتەسەر (14) بابەت و چاپ نەكرێن. دیارترینیان سەبارەت بە گەلی كوردە لە سەرەتای سەرهەڵدانەوەی شۆڕشی نوێی گەلەكەمان لەدوای رێكەوتنامەی جەزائیر، بریتییە لە خاڵی ژمارە (12) و تیایدا هاتووە: «ئاژانسەكان و هەروەها رادیۆ بیانییەكان رایانگەیاندووە كە لە باكوری عیراق، جارێكیتر جەنگ لەنێوان سوپای عیراق و كوردەكاندا، بەشێوەیەكی بەربڵاو دەستی پێكردۆتەوە، لەهەر سەرچاوە و ژێدەرێكەوە بەدەستتان گەیشت، نابێ چاپ بكرێت».
هەروەها گرنگترین خاڵەكانیتریش كە ئاماژەیان پێدراوە بریتین لە دانانی سانسۆر لەسەر ئەم بابەتانە كە نابێ بڵاوبكرێنەوە:
هەواڵی دانانی سەرلەشكری خۆراسان (خاڵی یەكەم). گفتوگۆی شای ئێران لەگەڵ كەناڵی تەلەفزیۆنی میسر (خاڵی دووەم).
پێشنیازی گۆڕینی ناوی پارێزگای ئازەربایجانی خۆرئاوا بە پارێزگای رەزاییە (خاڵی سێیەم).
(ئەنوەر سادات لە سەردانەكەی خۆیدا بۆ ئێران كە داوای یەك ملیار دۆلار قەرزی كردووە (خاڵی چوارەم). 
بڵاونەكردنەوەی هیچ دیدار و بابەتێكی ئەحمەدی شاملۆ (خاڵی پێنجەم).
ئەمەش دەقی دیكۆمێنتەكەیە:

تاریخ سند: 7 تیر 1355
متن سند:
از: 302 به: عرض میرسد شخصی بنام ا‌قاخانی تلفنی با نامبرده فوق در باشگاه تاج تماس حاصل و پس از احوالپرسی اظهار داشت دستور بدهید که مطالب زیر در نشریه ورزشی تاج منعکس نشود:
1-سرلشکر شهیر مطلق بفرماندهی لشکر خراسان منصوب شده خبر انتصاب وی چاپ نشود.
2-مصاحبه شاهنشاه ا‌ریامهر با تلویزیون مصر قابل چاپ نیست.
3-نماینده اذربایجانغربی در مجلس پیشنهاد کرده که نام استان اذربایجانغربی به استان رضائیه تغییر کند که خبرش نباید چاپ شود.
4-خبر خبرگزاری فرانسه در مورد اینکه پرزیدنت سادات در دیدار خود از ایران یک میلیارد دلار وام خواهد گرفت قابل چاپ نیست.
5-مصاحبه ای داشته ا‌قای بهبود با احمد شاملو در کیهان بیست و هفتم در ا‌ن ویژه نامه بفرمایید که ا‌ن را نگیرند و هیچ مطلبی از ا‌قای شاملو کمافی‌السابق چاپ نمی شود و همانطور ممنوع القلم است.
6-ا‌قای جک رابرت سون طراح و ناظر شهرستان پهلوی در یک مصاحبه رادیو تلویزیونی مطالبی درباره اپارتمان سازی بیان داشته که اگر خواستید استفاده بفرمائید در حد روزنامه رستاخیز روز بیست و نهم فقط باشد.
7- از مصاحبه‌های انور السادات که شما چیزی چاپ نمی‌کنید چون یکی دو مطلب باید اصلاح شود (سوژه جواب داد از ایشان ما مطلبی چاپ نمی‌کنیم).
8-یکی دو سئوال از کنکور اشتباه بوده بفرمائید چاپ نشود.
9-راجع بمحدوده و خارج از محدوده حتی یک کلمه مطلب نباید نوشت.
10-هیچگونه خبر و مطلبی از هیچ منبعی در مورد وام دادن به مصر از طریق ایران قابل چاپ نیست.
11-پیام شاهنشاه ا‌ریامهر به مناسبت دویستمین سال استقلال ا‌مریکا در مجله تایمز چاپ شده که دستور بفرمایید نقل نکنند.
12- خبرگزاری‌ها و همچنین رادیوهای خارجی گزارش داده‌اند که در شمال عراق بار دیگر جنگ بین ارتش عراق و کردها به طور پراکنده شروع شده که از هر منبع و مأخذی به دست شما رسید نباید چاپ شود.
13- خبرگزاری فرانسه به شماره 116 خبری می دهد که شیخ نشین‌های متحده عرب قراردادی امضا کردند برای تاسیس خبرگزاری مشترکی به نام خبرگزاری خلیج که باز به هیچ وجه قابل چاپ نیست.
  در مجلس شورای ملی دیروز (1/4/35) نمایندگان مجلس در مورد خاموشی برق سوالاتی کرده‌اند دستور فرمایید چاپ نشود. (ا‌قاخانی در جواب سوژه‌ای که ا‌ظهار داشت دیروز تمام کارخانه‌های ورامین به علت قطع برق تعطیل بوده و اگر هیچکس چیزی چاپ نکند که اینها همین طوری می نشینند و دست روی دست می‌گزارند. پاسخ داده که فقط در مورد مطالبی که در مجلس گفته شده چیزی نوشته نشود) سپس سوژه با ا‌قاخانی مطالبی در مورد وضع نشریه تاج و مطالب مندرج در ا‌ن که از روی بی طرفی و بدون غرض چاپ می شود صحبت کرد. / س 

سەرچاوەی دیكۆمێنتەكە:
ماهنامە دوران، موسسە مطالعات و پژوهشهای سیاسی، شمارە (189)، 
شهریورماه 1400.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان