وشەی نهێنی بۆ زیادبوونی کێش چییە؟

10:49 - 2022-11-06
دووتوێ
369 جار خوێندراوەتەوە

ئا: دڵان سامان

زانایانی کۆڵێجی نۆرس ویسترن میدسن-ی ئەمریکی پەیوەندی نێوان خواردن لە درەنگانی شەودا لەگەڵ زیادبوونی کێش و قەڵەوی و توشبوون بە نەخۆشی شەکرە روونکردەوە.
پێشتر لێکۆڵینەوەکان باسیان لە زیادبوونی کێش و خواردن لە شەودا کردبوو، بەڵام بە روونی دیار نەبوو هۆکارەکان چین؟ ئاخۆ بۆ لەشەودا نانبخۆیت قەڵەو دەبیت؟
بەڵام ئەم توێژینەوە نوێیە باس لەوە دەکات رۆژ باشترین کاتە بۆ سوتاندنی وزەی لەش، ئەوەش دەریدەخات بۆچی کێشی لەشی خەڵکی زیاد دەکات کاتێک لە درەنگانی شەودا ناندەخۆن.
جۆزێف تی باس نووسەری ئەو توێژینەوەیە و مامۆستا لەو زانکۆیە دەڵێت «پێشتر زانرابوو ئەگەر بە باشی روونیش نەبێت، نابێت بە کەم تەماشای سەعاتی بایۆلۆژی جەستە بکرێت، چونکە کاریگەری هەیە لەسەر کرداری گۆڕینی خۆراک بۆ وزە»
بە پێی زانایان بێت لە لێکۆڵینەوەیەکیاندا بە ناوی «پابەند بوونی نانخواردن بە کاتەوە لاوازت دەکات» دەریدەخات درەنگ نانخواردن واتای وایە جەستە توانای ئەوەی نابێت وزەی لێ بەرهەمبێنێت ئەوەش وادەکات کۆیبکاتەوە و لە جەستەدا کەڵەکە ببێت.
 هەروەها ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە خواردن لە درەنگانی شەودا توانای سوتاندنی کالۆری لە جەستەدا کەمدەکاتەوە و گۆڕان لە خانە چەورییەکانی لەشدا روودەدات و ئەوەش دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش و بەرزبوونەوەی مەترسییەکانی توشبوون بە نەخۆشی شەکرە.

سەرچاوە:  Skynews arabia 

#کەشتیی نـــوح

بابەتە پەیوەندیدارەکان