چا و قاوە و ئاو مەخۆنەوە!

10:55 - 2022-11-06
دووتوێ
312 جار خوێندراوەتەوە

شارەزایانی بواری تەندروستی و توێژەر و سەندیکاکانی داکۆکی لە مافی کارمەندانی خزمەتگوزاری و ستافی ناو فڕۆکەکان ئامۆژگاری دەستەی فڕۆکەوانیەکان دەکەن لەکاتی ئەرکەکانیاندا لە گەشتەکاندا و لەناو فڕۆکە هەرگیز چا و قاوە و ئاو نەخۆنەوە، چونکە بۆ تەندروستیان باش نییە، هۆکاری خراپی ئەو جۆرە خواردنەوانەش ئەوەیە ئاوی ناو فڕۆکە نوێ نییە و لەناو حەوزێکی نیمچە پلاستیکی دایە و لەوانەیە هەڵگری جۆرەها بەکتریای زیانبەخش بێت، خۆ ئەگەر کەسێک بە بەردەوامی ئەو خواردنەوانە بخواتەوە تووشی نەخۆشی دەبێت، ئەو ئامۆژگارییە هەموو ئەوانەش دەگرێتەوە کە بە بەردەوامی گەشتی فڕۆکە دەکەن و زۆربەی ژیانیان لەناو فڕۆکە و لە ئاسمان بەسەردەبەن، بەڵام بۆ ئەوانەی ساڵی جارێک یان دووجار دەچنە ناو فڕۆکە ئاسایی دەبینن ئەوانە بخۆنەوە، راسپاردەیان وایە هەوڵ بدەن خواردنەوەی هەڵگیراوی ناوپاکەت و کارتۆنەکان بخۆنەوە، دەزگاکان ڕێنمایی دەدەنە ئەو دایکانەی دەیانەوێت شیر لەناو فڕۆکە بگرنەوە و دەرخواردنی کۆرپەکانیان بدەن داوای ئاوی ناو بتڵ و شوشەی هەڵگیراو بکەن نەک ئاوی ناو پەرداخ. 
بەپێی ئەو توێژینەوە و پشکنینانەی لەسەر ئاوی ناو 158 فڕۆکەی کۆمپانیا جیاجیاکان کراوە دەرکەوتووە بە رێژەی 13 ٪ یان بەکتریای زیانبەخشی تێدابووە، جگەلەوەش کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی بۆ پاککردنەوەی ئەو ئاوە مادەی کلۆرۆفۆرم دەکەنە ناو حەوزی ئاوەکانیانەوە کە ئەمەش جگەلەوەی تامی ئاوەکە ناخۆش دەکات زیانی زۆر بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت.
ئاژانسی پاراستنی ژینگە  EPAی جیهانی و سەندیکای خزمەتگوزاری فڕۆکەوانی ئەمریکی CWA ئەوە پشتڕاست دەکەنەوە ئاوی ناو فڕۆکە تەندروست نییە و زۆربەی کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی پەیوەست نین بە پاککردنەوەی زانستی و تەندروستیانەی ئاوی هەڵگیروای ناو حەوزی فڕۆکەکانیان.  
سەرچاوە: Merkur.de

#کەشتیی نـــوح

بابەتە پەیوەندیدارەکان