شهریار مندنی پور
له فارسییه‌وه: محه‌مه‌د كه‌ریم
كفت و شه‌كه‌ت گه‌ڕاویته‌ته‌وه ماڵه‌وه. به‌چاوی خۆت دیوته له خه‌ڵكیان دا و گرتیانن و كوشتیانن. ئاشووبێك له وزه و تووڕه‌یی و په‌رێشانی، ئومێد و نائومێدی و خه‌م، له دڵ و مێشكتدایه، ده‌بێت چی بكه‌یت؟ ساته‌وه‌ختێكی شووم و پیرۆزه.
ده‌گوترێت ده‌بێت ساڵه‌ها به‌سه‌ر رووداوێكدا تێپه‌ڕبێت بۆ ئه‌وه‌ی چیرۆكێكی باش سه‌باره‌ت به‌و رووداوه له دایك بێت. راسته چونكه چیرۆك له قووڵایی زیهن و نه‌سته‌وه هه‌ڵده‌قووڵێت. پێویستی به‌وه‌یه ته‌پ و تۆزی زه‌مه‌ن له‌سه‌ر بیرۆكه یان هه‌ستكردن به رووداوه‌كه بنیشێت و بیخه‌مڵێنێت.
وێڕای ئه‌مه‌ش له‌وانه‌یه بپرسن له كاتی شۆڕشدا كه‌ی كاتی چیرۆكنووسین و چیرۆك خوێندنه‌وه‌یه و سوودی چییه. راسته. كاتی نییه و سوودیشی نییه. به‌ڵام بابه‌ت هه‌میشه سه‌روه‌ختی خۆی دێت، ئاماده‌كاریشی ناوێت. هه‌میشه له مێژوودا، دوای شۆڕش و راپه‌ڕینه‌كان چیرۆكی شاكار سه‌ریهه‌ڵداوه. چیرۆكێكی باش، به‌هه‌ر شێوازێك بێت و سه‌ر به‌هه‌ر قوتابخانه‌یه‌ك بێت، شایه‌تحاڵی مێژوو ده‌بێت. چیرۆكه‌كه ده‌بێته گێڕه‌ره‌وه‌یه‌كی كاریگه‌ر و نه‌مری هه‌ست و بیرۆكه‌ی كه‌سێك كه له مێژوودا هیچ پێگه‌یه‌كی نییه.
باشتر وایه چیرۆكنووس له مه‌یدانی شۆڕش یان راپه‌ڕیندا بێت: به‌كرده‌وه وه‌كو شایه‌تحاڵێكی چالاك و وردبین. به‌ڵام ئه‌مه یاسا نییه. به‌شێكی زۆری چیرۆكه‌كه به‌رهه‌می خه‌یاڵی داهێنه‌رانه‌ی نووسه‌ره. ده‌توانێت ورده ئه‌زموونه‌كانیشی بخاته پاڵ خه‌یاڵی.
ئاسایی له كاتی شۆڕش و راپه‌ڕیندا، هه‌ستی تایبه‌تی، به‌تایبه‌تی هی هونه‌رمه‌ند هه‌ستیار و بریندار ده‌بێت، ده‌بێ واش بێت. به‌ڵام له كاتی نووسیندا ئه‌گه‌ر هه‌ستی ماته‌م و تووڕه‌یی و رقی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه كۆنترۆڵ نه‌كرێت، چیرۆكێكی باش له دایك نابێت. ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه، مێشكی هه‌موومان توانایه‌كی نادیاری هه‌یه به ناوی "هۆش و داهێنانی هه‌ژێنه‌رانه"وه بێگومان هه‌میشه نا، به‌ڵام له‌ناو توێ توێكاندا هه‌ژاندا "ترس، تووڕه‌یی ، چێژ..." له مێشك و دڵماندا، داهێنانێكی ته‌مومژاوی ده‌دره‌وشێته‌وه. ده‌بێت بۆ نووسین له كاتی شه‌ڕ و شۆڕدا به‌خێرهاتنی بكه‌ین.
گۆشه‌نیگای گێڕانه‌وه:
یه‌كێكه له گه‌وهه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی چیرۆك و شاده‌ماری چیرۆكه. ئاسایی بابه‌تی چیرۆك و چپه‌چپی سه‌رنجڕاكێش ده‌دات به گوێی خوێنه‌ردا و له پاڵ ئه‌وه‌شدا، داهێنانی تایبه‌تی نووسه‌ریش یارمه‌تی ده‌دات. دۆزینه‌وه‌ی باشترین گۆشه‌نیگای گێڕانه‌وه، هۆشی نووسه‌ر نیشان ده‌دات. ئه‌زموون ئه‌وه‌ی نیشان داوه كه گۆشه‌نیگای كه‌سی سێیه‌م سنوورداره و گۆشه‌نیگای كه‌سی یه‌كه‌م باشترین كاریگه‌ری هه‌یه.
ئاسایی له هه‌لومه‌رجی شه‌ڕ و شۆڕدا به‌ره‌و گۆشه‌نیگای كه‌سی یه‌كه‌م په‌لكێش ده‌كرێین. یه‌كه‌م مه‌ترسی ئه‌م گۆشه‌نیگایه ئه‌وه‌یه له جیاتی چیرۆك، گیرۆده‌ی وڕێنه ده‌بین، راپۆرت ده‌نووسین یان شتی ناوسایته‌كان ده‌نووسین "هه‌موو ئه‌م ده‌قانه به‌هادارن، به‌ڵام چیرۆك نین."
مه‌ترسی دواتر ئه‌وه‌یه كه یاسای بێ ره‌حمی كۆنترۆڵ- شاردنه‌وه‌ی هه‌سته‌كانمان بشكێنین. ده‌قێكی سانتیمانتاڵ و نا رۆمانسی بنووسین. له‌وه‌ش خراپتر ئه‌وه‌یه ببین به داوه‌ر، بڕیای تایبه‌تی خۆمان بده‌ین و چیرۆكه‌كه ره‌ش یان سپی بێت. خوێنه‌رانی چیرۆكه‌كه‌ی ئێمه كۆمه‌ڵێ سه‌لیقه‌یان هه‌یه و خاوه‌نی باوه‌ڕی جۆراو جۆرن. ئه‌وان له‌گه‌ڵ گۆشه‌نیگا و باوه‌ڕی ئێمه‌دا روانینی خۆیان ده‌بێت كه ده‌بێت واش بێت. ئه‌گه‌ر نا ژماره‌یه‌كی كه‌م خوێنه‌رمان ده‌بێت "نابێت به‌وه نیگه‌ران بین كه داوه‌رییه‌كه‌مان ده‌خرێته لاوه. مێشكی داڕشتن و مێشكی وه‌رگر هۆشیارترن."
هه‌ڵبه‌ته بۆ نموونه ده‌توانین گێڕه‌ره‌وه‌یه‌كی به كه‌فوكوڵ و هه‌ژاو بۆ چیرۆكه‌كه هه‌ڵبژێرین و به رووكه‌ش قه‌ڵه‌مه‌كه بده‌ینه ده‌ست ئه‌و. به‌ڵام ده‌بێت بتوانین هۆشمه‌ندانه و ناڕاسته‌خۆ، ئاماده‌گی خوێنساردانه و سارد و گه‌رم چێشتوو و شاره‌زای خۆمان نیشان بده‌ین، كه ئه‌مه‌ش ئیشێكی ئاسان نییه. به‌ڵام گۆشه‌نیگای گێڕانه‌وه‌ی كه‌سی یه‌كه‌م به‌شێوه‌یه‌كی زیره‌كانه زۆر له خوێنه‌ر نزیك ده‌بێته‌وه و كاریگه‌ر ده‌بێت. به شێوه‌یه‌كی زیره‌كانه ده‌توانین قه‌ڵه‌م بده‌ینه ده‌ست گێڕه‌ره‌وه‌یه‌كی شایه‌تحاڵ، ته‌نانه‌ت ناڕازییه‌ك، به‌ڵام لێشاوی حه‌قیقه‌ت به‌ره‌و واقیعی بچووكی ئه‌و ده‌چێت.
كاره‌كته‌ری گێڕه‌ره‌وه:
هه‌تا ئه‌وكاته گێڕه‌ره‌وه‌ی چیرۆك هه‌مووشتزان بێ یان كه‌سی سێیه‌می سنووردار، ئاساییه وا لێك بدرێته‌وه گێڕه‌ره‌وه خودی نووسه‌ره. به‌ڵام سه‌باره‌ت به كه‌سی سێیه‌می سنووردار، نووسه‌ر ده‌توانێت گێڕه‌وه‌یه‌كی غه‌یری خۆی به‌كاربێنێت. لێره‌دایه كه كاره‌كته‌رسازی گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه. نووسه‌ری شاره‌زا ئه‌وه‌یه كه گێڕه‌ره‌وه‌ی جۆراو جۆر ده‌خوڵقێنێت. گێڕه‌ره‌وه‌ی شایه‌تحاڵ یان گێڕه‌ره‌وه‌ی بێلایه‌ن زیاتر جێگای باوه‌ڕن. ته‌نانه‌ت كاتێ خه‌ریكین چیرۆكی به‌سه‌رهاتێكی مێژوویی ده‌نووسین، دیسان پێویستمان به شێوازێكه بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر قه‌ناعه‌ت بكات. واقیعیبوون و به‌هاداریی شوێنی به‌سه‌رهاتی چیرۆكه‌كه هیچ یارمه‌تییه‌كمان نادات بۆ باوه‌ڕپێكردنی. ناچار ده‌بێت هونه‌رمه‌ندانه كاره‌كته‌ری گێڕه‌ره‌وه دروست بكه‌ین. ئه‌گه‌ر خوێنه‌ر باوه‌ڕی پێبكات، باوه‌ڕ به گێڕانه‌وه‌كه‌شی ده‌كات و ئیتر چیرۆكه‌كه مه‌به‌ستی خۆی ده‌گه‌یه‌نێت.
داهێنان له دروستكردنی گێڕه‌ره‌وه‌دا دره‌وشانه‌وه‌ی ده‌قه‌كه ده‌كات به دوو ئه‌وه‌نده. گێڕه‌ره‌وه ده‌توانێت له چیرۆكه‌كه‌دا ئاماژه بۆ زۆر شت بكات: ئه‌و ئازادیخوازه‌ی دروشم ده‌ڵێت و به‌رده‌فڕكێ ده‌كات، پشتیوانانی، بینه‌رانی سه‌رشۆسته، ئه‌و مناڵه‌ی له په‌نجه‌ره‌وه سه‌یر ده‌كات و نازانێ له‌سه‌ر جاده چی ده‌گوزه‌رێ، به‌ڵام خوێنه‌ری زیره‌ك له گێڕانه‌وه‌كه‌ی تێده‌گات، بریندارێكی شه‌ڕ كه له‌سه‌ر عه‌ره‌بانه‌یه، نابینایه‌ك كه ته‌نیا ده‌نگه‌كانی دێته‌گوێ. یان ته‌نانه‌ت شاگردی دوكانێك، له ژێرزه‌مینێكدا كه ساحیبه‌یه‌كی موشه‌به‌كی هه‌یه و له‌سه‌ر شۆسته ته‌نیا بنی پێڵاوه‌كان ده‌بینێت: هه‌نگاوه‌كانی خه‌ڵك، هاواری وتنه‌وه‌ی دروشمه‌كان ده‌بیستێ و ته‌په‌ی پۆستاڵی به‌كرێگیراوه‌كانی دێته‌گوێ.
داڕشتن:
كاتێ باسی زمان ده‌كه‌ین، قه‌ت به مانای داڕشتنێكی باڵا نییه. مه‌به‌ست له ئه‌ده‌بیه‌تی داڕشتنه. بۆ چیرۆكی شه‌ڕ و شۆڕ، له‌وانه‌یه داڕشتنێكی وه‌كو هی هه‌مه‌نگوای له‌گه‌ڵ تیۆری "شاخی سه‌هۆڵدا" باش بێت و به‌كار بێت. به‌شی زۆری شاخی شه‌هۆڵ له ژێر ئاودایه. واته داڕشتنێك كه زیادییه‌كانی لابراون و ده‌لاله‌ته‌كانی تری چووه‌ته توێ توێی زێڕینه‌وه، ئیشێكی جوان و ته‌زێنه‌ر ده‌بێت. له چیرۆكی كاتی شه‌ڕ و شۆڕدا، ئه‌و كردارانه‌ی كه جووڵه‌ی میكانیكیان تێدایه، زۆر كاریگه‌رن، به‌تایبه‌تی له رسته‌ی كورتدا.
داڕشتنی وردبین و وردنووس، داڕشتنێكی مۆدێرنه. له ورده‌وه ده‌چێت بۆ درشت. له كورته‌چیرۆكێكدا ناتوانین دیمه‌نێكی گه‌وره‌ی وه‌كو "شه‌ڕ و ئاشتی" بخوڵقێنین یان سه‌راپای شه‌ڕ و پێكادانێكی سه‌رشه‌قام به هه‌موو كوچه و كۆڵانه‌كانییه‌وه. به‌ڵام له جیاتی ئه‌وه كورته‌چیرۆك هه‌یه كه له رسته‌یه‌كدا سه‌د وێنه دروست ده‌كات. ئه‌و په‌نجانه‌ی كه له جاده قیرێكی درزبردوو و گیر ده‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ی پارچه‌یه‌كی لێبكه‌نه‌وه و بیهاوێژن. ئازاری خواربوونه‌وه‌ی قوله‌پێ له كاتی هێرش یان پاشه‌كشه‌دا، مه‌مكه‌مژه‌ی مناڵێك كه ده‌شێلرێت. چاوانی كه‌سێكی نیگه‌ران كه بۆ هاوڕێكه‌ی ده‌گه‌ڕێت. ئه‌و ساته‌ی ساچمه‌یه‌ك ده‌موچاوی كه‌سێك ده‌سمێت.
زه‌مه‌نی گێڕانه‌وه:
له ده‌ستپێكی چیرۆكدا رووبه‌ڕووی دوو جۆر زه‌مه‌ن ده‌بینه‌وه:
1-گێڕانه‌وه، چ ماوه‌یه‌كی زه‌مه‌نی دوای رووداوی چیرۆكه‌كه‌یه؟ یانی چه‌ند به‌سه‌ر ئه‌و رووداوه‌دا تێپه‌ڕ بووه كه ئێستا ده‌مانه‌وێ بیگێڕینه‌وه.
2-زه‌مه‌نی فیعلی گێڕانه‌وه‌كه، بابه‌تێكی دوورودرێژه. دوو خاڵی له‌باره‌وه ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر ماوه‌ی زه‌مه‌نی نێوان گێڕانه‌وه‌كه و رووداوه‌كه‌دا زۆر بێت، كه‌واته لۆجیكییه كه گێڕه‌ره‌وه ده‌ستی كراوه‌بێت بۆ شیكردنه‌وه‌ی رووداوه‌كه و لایه‌نی ده‌روونی كاره‌كته‌ره‌كان. به‌ڵام ئه‌گه‌ر زه‌مه‌نی گێڕانه‌وه و كاتی رووداوه‌كه یه‌ك شت بن. ده‌رفه‌تی شیكردنه‌وه نییه. ده‌بێت زیاتر وێنه‌كان بگوێزرێنه‌وه و گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكه‌كه له حاڵی حازردا بێت، واته رانه‌بردووی به‌رده‌وام. له‌م كاته‌دا راسته‌وخۆ پێكادانه‌كان ده‌گوێزرێنه‌وه. ئه‌و جۆش و خرۆشه خوێنه‌ریش راده‌كێشێت.
وه‌رگر:
له نووسینی چیرۆكدا نابێت ته‌نیا حساب بۆ خوێنه‌ری وڵاتی خۆمان بكه‌ین. چیرۆك په‌یوه‌ندی به وڵاتی "كۆماری ئه‌ده‌ب"ه‌وه هه‌یه. نابێت له‌وه نا‌ئومێد بین كه چیرۆكه‌كه وه‌رگێڕێكی باشی بۆ په‌یدا ده‌بێت. چیرۆكی باش وه‌كو جۆگه‌له‌یه‌ك وایه كه رێگای خۆی ده‌گرێته‌به‌ر و ده‌گاته ده‌ریا. تۆ بنووسه باقییه‌كه‌ی بۆ چیرۆكه‌كه و خوێنه‌رانی جێ بهێڵه. ته‌نیا مه‌رجی ئه‌وه‌یه له رووی بیرۆكه و فۆرمه‌وه جیهانی بیت نه‌ك خۆماڵی. ئه‌و چیرۆكه خۆماڵییانه‌ی له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك بێ ته‌رجه‌مه‌كراون، له شوێنی خۆیان چه‌قیون. هه‌ركاتێ بیر له وه‌رگری چیرۆك ده‌كه‌یته‌وه ده‌بێت بیر له وه‌رگرێك بكه‌یته‌وه له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی خۆت.
درێژی چیرۆك:
باشتر وایه كورته‌چیرۆكی كاتی شه‌ڕ و شۆڕ به مانای واقیعی كورت كورت بێت. ده‌بێت چه‌ند دیمه‌نێكی باشت له خه‌یاڵدا بێت كه بنووسرێن و دابڕانی خوێنه‌ر لێیان قورس بێت. به خۆت بڵێ ئه‌مه دوا چیرۆك نییه كه ده‌ینووسم. فڵان دیمه‌ن هه‌ڵگره بۆ چیرۆكی دواتر. به‌م پێیه خراپ نییه بۆ چیرۆكی كاتی شه‌ڕ و شۆڕ بیر له‌وانه‌كانی كلاسیك بكه‌یته‌وه: یه‌ك بابه‌ت، یه‌ك كات، ده‌رسێكی گرنگی "ئه‌دگار ئالان پۆ"یه یه‌ك كاریگه‌رییشی ده‌بێت.
ته‌نز:
به‌جدی وه‌رنه‌گرتنی ته‌نز یه‌كێكه له خه‌وشه‌كان. له چیرۆكدا دیمه‌نێكی ته‌نز نه‌ك گاڵته‌پێكردن، روخسارێكی تازه به‌چیرۆك ده‌به‌خشێت. له دۆزه‌خی ره‌ش و تاڵ‌دا، ته‌نزی مرۆڤدۆستانه سه‌لماندنی وجوده له به‌رامبه‌ر ئاژه‌ڵێتیدا.
سه‌رنج: چه‌ند رسته‌یه‌كم له‌م بابه‌ته لابردووه و ته‌رجه‌مه‌م نه‌كردووه.
سه‌رچاوه: baangnews.net