سۆزیار یوسف
یه‌كێتیی تۆپی پێی جیهان به شێوه‌یه‌كی ره‌سمی خه‌ڵاته داراییه‌كانی هه‌ڵبژارده به‌شداره‌كانی مۆندیالی قه‌ته‌ر 2022ـی ئاشكراكرد كه بڕیاره یارییه‌كانی له رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌ستپێبكات .
به پێی ئه‌و خه‌ڵاتانه‌ی كه یه‌كێتییه‌كه دایناوه، پاڵه‌وانی مۆندیالی ئه‌مساڵ بڕی 35 ملیۆن جونیه‌ی ئیسته‌رلینی وه‌رده‌گرێت كه ئه‌مه‌ش 3 ملیۆن زیاتره له‌و شایسته داراییه‌ی كه فه‌ره‌نسال له مۆندیالی 2018 وه‌ریگرت، ئه‌و زیادكردنه له كاتێكدایه له ساڵی 2006 ئیتاڵیای پاڵه‌وانی ئه‌و چاپه ته‌نیا 27 ملیۆن جونیه‌ی پێبه‌خشرا .
هاوكات هه‌ر هه‌ڵبژارده‌یه‌كی به‌شدار له مۆندیالی 2022 بڕی 1.2 میلۆن جونیه‌ی وه‌رده‌گرێت و هه‌ڵبژارده به‌شداره‌كانی قۆناغی شانزه‌ش 7.5 ملیۆن وه‌رده‌گرن و هه‌شت هه‌ڵبژارده‌كه‌ی چاره‌كی كۆتاییش 11 ملیۆن جونیه‌ی ئیسته‌رلینی وه‌رده‌گرن .
هه‌رچی هه‌ڵبژارده‌كانی نیوه‌ی كۆتایی مۆندیاله 14 ملیۆن وه‌رده‌گرن و هه‌ڵبژارده‌ی چواره‌م 21 ملیۆن و سێیه‌م 23 ملیۆن و دووه‌می مۆندیالیش 25 ملیۆنی پێده‌به‌خشرێت .