خولی‌ پله‌یه‌كی‌ كوردستان ده‌ستیپێكرد

10:12 - 2022-11-15
وەرزش
39 جار خوێندراوەتەوە

رۆژی‌ دووشه‌ممه‌ یارییه‌كانی‌  جه‌وله‌ی‌ یەکەمی یارییەکانی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان بۆ تۆپی‌ پێ  ده‌ستیپێكردو ئه‌مرۆش بریاره‌ یارییه‌كانی‌ ئه‌و جه‌وله‌یه‌ درێژه‌ بكێشێت. 
خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان بە بەشداری 19 یانە لە سەرانسەری کوردستان یارییەکانی بەشێوازی خول و بە یەک قۆناغ ئەنجام دەدرێن.
خولی یانە پلە یەکی کوردستان یەکێک لە خولە بەهێزو بەچێژەکانی کوردستانە یانەکانی بەشداربوو لە پێناو گەیشتن بە خولی نایاب ململانێی و رکابەریەکی بەهێزو توند لە نێوانیان بەدی دەکرێت.
یارییەکانی خولی پلە یەک کوردستان پێنج رۆژ جارێک رێکدەخرێن و لە دوو رۆژدا ئەنجام دەرێن.
هەر یانەیەک 18 یاری ئەنجام دەدات، 9 یاری لە سەر یاریگای خۆی و 9 یاریش لە دەرەوەی یاریگای خۆی، خاوەن زۆرترین خاڵ دەبێتە پاڵەوانی خولەکە.
یەکەم و دووەمی خولی پلە یەک سەرکەوتن بۆ خولی یانە پلە نایابەکانی کوردستان مسۆگەر دەکەن، دوو یانەی دوا رێزبەندی خولەکەش دادەبەزن بۆ خولی پلە دووەکانی کوردستان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان