سەرۆك كۆمار: كۆدەنگییەكی نیشتمانی هەیە بۆ دۆسێی ئاوارەكان

08:54 - 2022-11-17
کوردستان
524 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ، د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار، بەسەردانێك گەیشتە دهۆك و لەگەڵ ئیڤان فایەق وەزیری كۆچ و كۆچبەران و عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆك، دۆسێی ئاوارەكانی تاوتوێكرد.
سەرۆك كۆمار، جەختیكردەوە لەسەر دابینكردنی پێداویستیی بۆ ئەو ئاوارانەی كە لە كەمپەكاندا ژیان دەگوزەرێنن، بۆ ئەوەش تەئكیدیكردەوە لەسەر پێویستیی خستنەگەڕی هەوڵی لایەنە پەیوەندیدارەكان لە حكومەتی فیدراڵ بۆ ئەوەی پشتیوانی هەرێم بن.
ئاماژەی بەوەشكرد كە كۆدەنگییەكی نیشتمانی هەیە بۆ ئەوەی كاری لەپێشینە بۆ دۆسێی ئاوارەكان بێت، هاوكات پێویستیی كۆتاییهێنان بە ئازار و نەهامەتییەكانیانی دووپاتكردەوە لەڕێگەی ئاوەدانكردنەوە و نۆژەنكردنەوەی شارەكانیان، بۆ ئەوەی ئاسانكاری بكرێت بۆ گەڕانەوەیان بۆ زێدی خۆیان.

# سەرۆك كۆماری عیراق

بابەتە پەیوەندیدارەکان