ره‌وه‌ز جه‌بار
هونه‌ر له سه‌ده‌كانی رابردووه‌وه تاوه‌كو ئه‌مڕۆ به گه‌لێك وێستگه‌دا تێپه‌ڕیوه، له سه‌ده‌كانی رابردوودا ئه‌گه‌ر هونه‌ری وێنه‌كێشان دروستكردنی پۆرترێتی كه‌سایه‌تییه‌كان و وێنه‌ی رووداوه مێژووییه‌كان، یان وێنه‌ی سروشت بووه، یاخودا كێشانی وێنه‌ی گۆزه و كاسه بووه، ئه‌وا له هه‌زار و نۆسه‌ده‌كان به‌دواوه هونه‌ر ورده ورده چووه قۆناغێكی تره‌وه، دوای په‌یدابوونی كامێرا ئیتر ئیشی هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار كێشانی وێنه‌ی كه‌سایه‌تییه‌كان نییه وه‌كو خۆیان. یان وێنه كێانی سروشت. به‌ڵكو هێڵه‌كان تێك‌شكێنران، هونه‌ری چووه قۆناغی گوزارشته‌وه و ره‌نگه‌كان و هێڵه‌كان وێنه‌ی ما‌نایان ده‌كێشا.
هونه‌ری شێوه‌كاریش وه‌ك زۆرێك له بواره‌كانی دیكه‌ی هونه‌ر و ئه‌ده‌بیات چووه قۆناغێكی دیكه‌وه، پێ به‌پێ هات و هه‌ر سه‌رده‌مه بۆ جۆرێك هونه‌رمه‌نده‌كان داهێنانیان له‌و هونه‌ره‌دا كردووه. تاوه‌كو ئه‌مڕۆ هونه‌ر چووه‌ته قۆناغێكی ته‌واو جیاواز و زۆر دوور له شێوازه كۆنه‌كان. هونه‌ری شێوه‌كاری سه‌رده‌می ئه‌مڕۆ به‌جۆرێكه كه سه‌رنجی خه‌ڵكی ئاسایی راناكێشێ و زۆرجار خه‌ڵكه ئاساییه‌كه ئه‌م هونه‌ره‌ی ئه‌مڕۆ به شتێكی هاكه‌زایی و ساده و ئاسان تێگه‌یشتوون و پێیان وایه ئه‌و جۆره كارانه ئه‌وه‌نده ئاسانه ئه‌وانیش ده‌توانن تابلۆیه‌كی له‌و شێوه‌یه دروست بكه‌ن. به‌ڵام راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه هونه‌ری شێوه‌كاری له‌م قۆناغه‌دا زۆر قورستربووه. ئه‌سڵه‌ن كاركردن به ره‌نگ و دانانی ره‌نگ كارێكی ئه‌وه‌نده قورس و سه‌خته كه خه‌ڵكی ئاسایی نایزانن. له بێ ئاگاییه‌وه ئه‌و قسه‌یه ده‌كه‌ن.
خوڵاسه هونه‌ری شێوه‌كاری ئه‌م سه‌رده‌مه بۆ نوخبه‌یه. یه‌كێك له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی به شێوازی نوێ وێنه ده‌كێشێ، جولیۆ لی پارك " Julio Le Parc " هونه‌رمه‌ندی ناوداری ئه‌رجه‌نتینییه، خاوه‌نی شێوازی خۆیه‌تی، ئه‌م هونه‌رمه‌نده گرنگی به‌هه‌ردوو هونه‌ری مۆدێرن و هونه‌ری جووڵه‌یی ده‌دات.
جولیۆ لی پارك، له قوتابخانه‌ی هونه‌ره جوانه‌كان له ئه‌رجه‌نتین خوێندوویه‌تی. ئه‌ندامی دامه‌زرێنه‌ری گروپی دی رێشێرش دی ئارت ڤیزوێل (GRAV) و كاره هونه‌رییه خه‌ڵات كراوه‌كانه. هونه‌رمه‌ندێكی ناوداره و پانتاییه‌كی فراوانی له هونه‌ری مۆدێرنی ئه‌رجه‌نتینی گرتووه. خولیۆ له ته‌مه‌نی سێزده ساڵیدا له‌گه‌ڵ دایكی و براكانی روویان له بوینس ئایرێس كردووه، له‌و ماوه‌یه‌دا له قوتابخانه‌ی هونه‌ره جوانه‌كان خوێندوویه‌تی و ئاره‌زووی گه‌شه‌سه‌ندنی بۆ بزووتنه‌وه‌ی ئاڤانگاردی هونه‌ری له ئه‌رجه‌نتین نیشان داوه. قوتابخانه‌ی هونه‌ره جوانه‌كان ئه‌و شوێنه‌یه لێ پارك له‌گه‌ڵ هاوڕێ هونه‌رمه‌نده‌كانی هوگۆ دیماركۆ، ئێف گارسیا میراندا، فرانسیسكۆ سۆبرینۆ، هۆراسیۆ گارسیا رۆسی، مۆلنار، فرانسوا مۆرێلێت، سێرجیۆ مۆیانۆ سێرڤانێس، ژان پیێر یڤارال و جۆیل شتاین،" گرووپی گه‌ڕان بۆ بینینی هونه‌ر"یان پێكهێنا. خولیۆ لی پارك دوای ئه‌وه‌ی به‌شداری له ئاتلیێر پۆپۆلار و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی دژی دامه‌زراوه گه‌وره‌كان كرد. له مانگی ئایاری ساڵی 1968 له فه‌ره‌نسا ده‌ركراوه.
جولیۆ لی پارك له شاری مێندۆزای ئه‌رجه‌نتینی له دایكبووه. له قوتابخانه‌ی هونه‌ره جوانه‌كان له بوینس ئایرێس خوێندوویه‌تی. یه‌كه‌م پێشانگای تایبه‌تی خۆی له گه‌له‌ری هاوارد وایز له نیۆرك كردۆته‌وه. له ته‌مه‌نی سێزده ساڵیدا خولیای بۆ هونه‌ر دۆزیه‌وه، ئه‌و سه‌رده‌مه خوێندكارێكی مامناوه‌ند بوو، له داڕشتنی وێنه و كارتی وێناكردندا ناوازه بوو. ژینگه‌كه‌ی، كه به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی قوتابخانه‌ی هونه‌ره جوانه‌كان بوو، كاریگه‌رییه‌كی به‌رچاوی له‌سه‌ر به‌شی سه‌ره‌تایی ژیانی هونه‌ری هه‌بووه. له‌و ماوه‌یه‌ی له‌وێ بوو به‌شداری له وانه‌كانی شه‌وانه ده‌كرد. لێ پارك گرنگییه‌كی تایبه‌تی به بزووتنه‌وه هونه‌رییه ئاڤانگارده‌كانی ئه‌رجه‌نتین داوه. دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ و نیو له قوتابخانه‌كه خوێندوویه‌تی بڕیاریدا قوتابخانه‌كه و ناوچه‌كه به‌جێبهێڵێت. بڕیار ده‌دات گه‌شت بكات، بۆ ماوه‌ی هه‌شت ساڵ قسه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی ناكات. دواتر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌كادیمیای هونه‌ره‌جوانه‌كان له‌وێ رۆڵێكی چالاك له گروپه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاران‌دا ده‌گێڕێت. دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی، له ساڵی 1958 یارمه‌تییه‌كی له خزمه‌تگوزاری رۆشنبیری فه‌ره‌نسا وه‌رگرت بۆ ئه‌وه‌ی بچێته پاریس، به‌شی زۆری ژیانی سه‌ره‌تایی پابه‌ند بووه به نیگاركێشان و نه‌خشاندن و دروستكردنی مۆنۆتایپ. به‌ڵام له ساڵی 1959 ده‌ست ده‌كات به تاقی كردنه‌وه‌كانی له‌سه‌ر وێنه به‌هۆی رووناكی چه‌ند هێنده به‌چینه‌كانی ته‌خته‌ی پلێكسیگلاس به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.
له‌گه‌ڵ گه‌یشتن به پاریس له ساڵی 2958 په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ خیسۆس رافایل سۆتۆ و كارلۆس كروز-دیێز كرد كه پێشتر له پاریس بوون. له‌وێدا ڤیكتۆر ڤاسارێلی، جۆرج ڤانتۆنگه‌رلۆ، مۆرێلێت و دێنیس رێنییان ناسی و بوونه هاوڕێیان. له‌گه‌ڵ دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌م هاوڕێ هونه‌رمه‌ندانه و گواستنه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ پاریس، لی پارك ده‌ستیكرد به نیگاركێشانی ئه‌و شته‌ی كه به‌زنجیره‌ی رووكاره‌كان ناسرا. له ساڵی 1960 گرووپی GRAV دامه‌زرا بۆ راده‌ستكردنی كرده‌ی داهێنه‌رانه به‌بینه‌ر. ئه‌و گرووپه بانگه‌شه‌یان بۆ ئه‌وه ده‌كرد كه هونه‌ر رۆڵێكی فراوانتر و چالاكتر له كۆمه‌ڵگادا بگێڕێت. له ساڵی 1966 لی پارك خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی نیگاركێشی له 33هه‌مین بیه‌ناڵی ڤێنیزیا به‌ده‌ستهێنا. به‌ده‌ر له هونه‌ر ئه‌م كه‌سایه‌تییه شۆڕشگێڕێكی مه‌زن و جه‌سووربووه، له ئه‌مریكای لاتین دژی دیكتاتۆریه‌ت خه‌باتی كردووه. له حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا، چالاكییه هونه‌ریه‌كانی لی پارك كه‌متر بوون، تا ئه‌و راده‌یه‌ی كاره‌كانی نزیك بوو له گۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تیدا بۆ چه‌ند ده‌یه‌یه‌ك سه‌رنجیان نه‌دات. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، به‌ئاره‌زووی نوێ بۆ به‌كارهێنانی رووناكی وه‌ك میدیایه‌ك، كاره‌كانی لی پارك ده‌خرێته به‌رده‌م سه‌رنجی خه‌ڵكێكی زۆر.
له ساڵی 2004 له‌گه‌ڵ ئیڤۆن ئارجێنتێریۆ له وۆرك شۆپه‌كانی ئێلێترۆفیاما له ئیتالیا زنجیره‌یه‌ك په‌یكه‌ری (Torsions) به‌رهه‌مهێنا كه له چالاكیی "ڤێرسۆ لا لوس" پێشكه‌شكرا. كه په‌یكه‌ری مۆنۆمێنتی "ڤێرسۆ لا لوس" تا ئێستا له باخچه‌ی قه‌ڵا كه‌دا دیاره. له ساڵی 2013 له كۆشكی تۆكیۆ له پاریس نمایشێكی یه‌ك كه‌سی وه‌رگرت.
شێوازی كاركردنی لی پارك
یه‌كێك له هه‌وڵه سه‌ره‌كییه‌كانی لی پارك زنجیره‌ی ئه‌لكیمیابوو. دوو تابلۆی ئه‌م زنجیره‌یه‌ی له پێشانگای میامی ساڵی 2011 دا دانا‌و، زنجیره‌ی كیمیا، ناونیشانی كیمیایه، دواتر ژماره‌یه‌ك هه‌یه كه نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و رێزبه‌ندییه ده‌كات كه دروستكراوه. "كیمیا 175 له ساڵی 1991ه‌وه‌یه، و كیمیا 216 له ساڵی 1992ه‌وه‌یه. ئه‌م دوو پارچه‌یه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یه كه رێزلێنانێكی لێ پاركه بۆ ئه‌م زانسته كه هه‌ردووكیان له گرنگی ئاو ده‌كۆڵنه‌وه. ئاو وه‌ك یه‌كێك له چوار توخمه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی سروشت ئاماژه‌ی پێده‌كرێت و هێمای شلبوونه‌وه و نۆژه‌نكردنه‌وه و پاكردنه‌وه‌یه. ئه‌و دیسانه‌وه خه‌ریكی گه‌ڕان بوو به دوای جووڵه‌دا، هه‌رچه‌نده له‌م تابلۆیانه‌دا ئاو به‌كارده‌هێنێت، ئه‌و ئه‌مه ده‌كات به نیگاركێشانی نافوره كه ئاو ده‌ڕژێنن به‌شێوه‌ی چه‌تر و به‌كارهێنانی رووناكی بۆ گۆڕینی تێڕوانینی بینه‌ر.
زنجیره‌ی Modulation زنجیره‌یه‌كی دیكه‌ی به‌رچاوه كه لی پارك له سه‌ره‌تای ساڵانی حه‌فتاكانه‌وه كاری له‌سه‌ر ده‌كات. هاوشێوه‌ی زنجیره‌ی كیمیا، ئه‌م زنجیره‌یه به‌ناونیشانی مۆدیوله‌یشن، دواتر ژماره‌یه‌ك به‌و رێزه‌ی كه دروست بووه مۆدیوله‌یشن 1160به‌رهه‌مێكه له ساڵی 2004 كه زۆر كه‌س پێیان وایه ئه‌مه یه‌كێكه له باشترین به‌رهه‌مه‌كانی گروپی مۆدیۆلاسیۆن.