لە پڕۆسەی سیاسیی عیراقدا هەموان لەلایەك و پارتی لەلایەكی تر

09:52 - 2022-04-05
دووتوێ
578 جار خوێندراوەتەوە

ئاوێنەی عیراق

ئاكامێكی مەترسیدار

هەرێم كەمال ئاغا، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لەو بارەیەوە پێیوایە» تاكڕەویكردنی هەر حزبێك بە دەسەڵاتەوە، لە كۆتاییدا ئاكامی مەترسیداری لێدەكەوێتەوە و دژ بەو پرنسیپە دیموكراتییەشە كە سیستمی سیاسی عیراقی لەسەر دامەزرا، ماڵی كورد بەم دابەشبوونە زیانی بەركەوتووە، بۆنمونەئەو تەنگژە سەرەكییانەی كە گەلی كورد بەدەستیانەوە دەیناڵاند، لەئێستادا بەهۆی ئەم دابەشبوونە بوونەتە بابەتی لاوەكی، پەرتكردنی یەكگرتوویی ماڵی شیعە لەلایەن هەندێك لایەنەوە، بۆتە هۆی ئەوەی كورد سەنگ و راستگۆیی خۆی بەرامبەر بە دۆستەكانی لەنێو حزبە شیعییە رەسەنەكانی وڵات، لەدەست بدات.

كەناری دڵنیایی 
«هەرێم كەمال ئاغا دەڵێت» یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەمیشە و بەردەوام ئامانجی سەرخستنی پرۆسەی دیموكراتی و گەیاندنی وڵات بووە بە كەنارەكانی دڵنیبوون، تەئكید لەسەر چارەسەبوونی كێشەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكاتەوە لە بەغدا، نەك لە وڵاتانی دراوسێ‌«. 

پێكهاتەیەكی رەسەن 
قاسم عەبودی، ئەندامی یەكێتی شرۆڤەكارە سیاسییە نێودەوڵەتییەكان لای خۆیەوە رایگەیاند»پێكهاتەی كورد پێكهاتەكی رەسەنی پرۆسەی سیاسی عیراقە، تا ماوەیەك لەمەوبەر هیچ ناكۆكی و جیاوازییەك لەنێو یەكێتی نیشتمانی و پارتی دیموكراتدا نەبوو، چونكە هەموان هاوئاهەنگ بوون لە بەڕێوەبردنی دۆسێی سیاسی لە عیراق،نریتی سیاسیش بەپێی رێكەوتنەكانی پێشووی نێوانیان بەوشێوەیە بوو كە سەرۆكایەتی هەرێم بۆ پارتی دیموكرات بێت و سەرۆكایەتی كۆماریش بۆ یەكێتی نیشتمانی، بەڵام بەداخەوە هەندێك دەست و ئەجێندانی دەرەكی گوشاریان خستە سەر ماڵی كورد و ئەم درز و كەلێنەیان تێدا دروستكرد، بەتایبەتیش لەم ساتە مێژووییە مەترسیدارەی عیراق، بەو پێیەی ئەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان كری دژبە پێكهاتەی كورد و ئەو فراكسیۆنە كوردیانەی لە ساڵی 2003وە هاوبەشی پرۆسەی سیاسیین، وەك نیمچە كودەتا بوو. 

سەپاندنی ناوەكان 
عەبودی پێیوایە» تەرەفگیریی و بەرژەوەندی حزبی و تایبەت، بەسەر هەڵسوكەوتی هەندێك لە سەركردە كوردەكاندا زاڵ بوو، كاتێك هەوڵیاندا چەند ناوێكی دیاریكراو بۆ سەرۆكایەتی كۆمار بسەپێنن، بەو پێیەی پێیانوابوو سەرۆكایەتی كۆمار لە ساڵی 2008وە تا ئەمڕۆ پشكی یەكێتی بووە و پێویستە لەئێستادا ئەوان دەستەبەری بكەن»، بەدووریشی نەزانی «وڵاتانی وەك توركیا و ئیسرائیل لەو بابەتە تێوەگلابن، بەو هۆیەی سەقامگیریی سیاسیان لە هەرێمی كوردستان و عیراقدا ناوێت، ئەم گۆڕانكارییە لە نەریتی سیاسی لەلایەن شیعەكانەوە رەتدەكرێتەوە، چونكە زۆربەی پێكهاتەكانی شیعە پەیوەندییەكی بەهێزییان لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەیە، بۆیە ئاسان نییە ئەو پۆستە گەورەیە (سەرۆكایەتی كۆمار) رادەستی پارتی دیموكراتی كوردستان بكرێت». 

رێكنەكەوتنی لایەنەكان 
لای خۆیەوە سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت»یەكێك لە خاڵە لاوازەكانی كورد بەدرێژایی مێژوو، رێكنەكەوتنی لایەنەكان و ناكۆكییەكانی ناوخۆ بووە، بۆیە بەردەوام هەڵوەستە دەكەن و جەخت لەسەر خاڵە ناكۆكەكانی نێوانیان دەكەنەوە، هەرچەندە زۆرێك خاڵە هاوبەشەكان كۆیاندەكاتەوە، كورد لەئێستادا لە بەغدا بەشێوەیەكی خراپ دابەشبووە بەسەر ناكۆكییەكانی نێو لایەنە شیعە و سوننەكان، ئەم دابەشبوونە لە زۆر هەڵوێستدا روودەدات، دەبینین پارتی لەلایەكە و لایەنەكانی تر لەلایەكی ترن». 
بە وتەی سۆران عومەر»رەوشی خەڵكی هەرێمی كوردستان خراپە و كێشە و گیروگرفتێكی زۆریان هەیە، وێڕای كێشە سیاسییەكانی پەیوەست بە دەستور و شایستە داراییەكان و ناوچە كێشەلەسەرەكان كە پێویستە لەگەڵ حكومەتی فیدراڵدا چارەسەری بكات، بەڵام گەر رەوشەكە بەمشێوەیەی ئێستا بەردەوام بێت، ئەوا هاووڵاتیانی هەرێم باجێكی گەورەتر دەدەن، ئەمەش بەهۆی ئەو عەقڵییەتەی كە حوكمڕانی هەرێمی كوردستان دەكات». 

شكستی پەرلەمان 
بەهۆی رێكنەكەوتنی فراكسیۆنە كوردییەكان لەسەر یەك كاندید بۆ سەرۆكایەتی كۆمار، پەرلەمانی عیراق بۆ جاری سێیەم نەیتوانی دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار سازبكات كە پێویستە لە پێكهاتەی كورد بێت و بە تایبەتیش پشكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە.

#ئاوێنەی عیراق

بابەتە پەیوەندیدارەکان