وەفدێکی یەكێتی بەشداریکرد لە پرسەی کارەساتە دڵتەزێنەی لە سلێمانیدا

03:45 - 2022-11-19
کوردستان
632 جار خوێندراوەتەوە

وەفدێکی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان کە پێکهاتبوو لە هەڤاڵان رزگار عەلی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و د.سۆران جامال تاهیر و جوتیار نوری ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و زوبێر عوسمان و ئەحمەد عەسکەری ئەندامانی سەرکردایەتی و فراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی کوردستان، بەشدارییان کرد لە پرسەی ئەو کارەساتە دڵتەزێنەی لە شاری سلێمانی روویدا و 15 ئەندامی خێزانێک گیانیان سپارد.
سەرەخۆشی خۆیان گەیاندە خانەوادەکەیان و هیوای سەبووریان بۆ خواستن و هیوای زوو چاکبوونەوەیان بۆ بریندارەکان خواست.

بابەتە پەیوەندیدارەکان