هه‌رێز جه‌مال
قه‌ته‌ر x ئیكوادۆر
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه یه‌كه‌م یاری مۆندیالی قه‌ته‌ر 2022 به یاری نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ری میوانداری پاڵه‌وانێتییه‌كه‌و ئیكوادۆر له سه‌عات 7:00 له‌سه‌ر یاریگای (ئه‌ل به‌یت) ده‌ستپێده‌كات.
وه‌ك نه‌ریتێكی هه‌میشه‌یی پێش ده‌ستپێكی یه‌كه‌م یاری به چه‌ند سه‌عاتێك ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی یارییه‌كان به‌رێوه‌ده‌چێت،بۆ ئه‌م چاپه تیپی میوزیكی «BTS» ناسراوی وڵاتی كۆریای باشوور ئاهه‌نگه‌كه به‌رێوه‌ده‌به‌ن و چه‌ند سه‌عاتێك به گۆرانیه‌كانیان جۆش و خرۆش ده‌ده‌ن به ئاماده‌بووان، هاوكات بڕیاره له په‌راوێزی ئاهه‌نگه‌كه‌ش چه‌ندین نمایشی كلتوری وڵاتی قه‌ته‌رو ناوچه‌كه نمایش بكرێت. لیژنه‌ی رێكخه‌رانی یارییه‌كانی مۆندیال ئاشكرایان كردووه، ئاهه‌نگه‌كه‌و یاری كردنه‌وه‌ی مۆندیال له چه‌ندین كه‌ناڵی جیاوازی جیهانه‌وه به شێوه‌ی راسته‌وخۆ په‌خش ده‌كرێت.
لەو کاتەوەی قەتەر توانی میوانداری مۆندیالی 2022 بباته‌وه، بە پەرۆشەوە کاردەکات بۆ ڕێکخستنی مۆندیالێکی بێ وێنە، سەرەڕای ئەو ئاڵنگارییانه‌ی ڕووبەڕووی ئەو وڵاتە عەرەبییە بووەتەوە،به تایبه‌ت ئەو ڕەخنانەی لە ڕۆژئاواوە لێی گیراوە، بەڵام کار لەسەر پێشکەشکردنی پێشکەوتووترین مۆندیال دەکات لە مێژووی یارییەکەدا.
قەتەر، چاوه‌ڕوانی میوانداریکردنی مۆندیالێكی ناوازه‌یه له رووی رێكخستنه‌وه ، تەکنەلۆژیای بێ وێنه‌ی ئاماده‌كردووه ، یاریگاکانی ساردکەرەوەی بۆ داناوه ، ناوبژیوانی رۆبۆتی ، شوێنی دانیشتنی نابینا‌كان له یاریگا، و چەندانی تریش بۆ ئەوەی لە سەرسامکردنی هەمووان سه‌ركه‌وتووبن . قەتەروەرزی زستانی دیاریكرد بۆ ئه‌وه‌ی مۆندیالی تێدا به‌ڕێوه‌بچێت ، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە هاویندا لە مانگی حوزەیران له‌و وڵاته،به‌وه‌ش ئه‌و نه‌ریته كۆنه نه‌ما کە وادەی ناسراو بۆ دەستپێکردنی مۆندیال له وه‌رزی هاوین بوو . هەڵبژاردەی قەتەری رێكخه‌ری مۆندیال ، لە یەکەم یاریدا بەرامبەر ئیکوادۆر ده‌یه‌وێت ئەنجامێکی دڵخۆشکەر بەدەستبهێنێت و یه‌كه‌م سێ خاڵ له كۆمه‌ڵه‌كه‌ی كه شانبه‌شانی ئیكوادۆر، هه‌ڵبژارده‌كانی هۆڵه‌نداو سه‌نیگالیشی تێدایه بنووسێته‌وه.
قه‌ته‌ر كه زیاتر به عه‌نابی ناسراوه، پێشتر نەک هەر بەشداری پاڵەوانێتی ئاسیای کردووه، بەڵکو بەشداری لە جامی زێڕینی کۆنکاکاف كرد‌و هاوكات بەشداری پاڵەوانێتی ئەمریکای باشوور كردووه ، کاتێک لە ساڵی ٢٠١٩ بانگهێشتێکی ره‌سمی لە لایەن یەکێتی ئەمریکای باشوورەوە بۆ هات ، بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتی «کۆپا ئەمریکا»، كه دەرفەتێکی ناوازە بوو بۆ ئامادەکاری بۆ مۆندیال..
هه‌رچی ئیكوادۆری یه‌كێك له نوێنه‌ره‌كانی كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكای باشووره ، سێ جار به‌شداری یارییه‌كانی مۆندیالی كردووه پێشتر ئاماده‌كاری ته‌واوی بۆ یارییه‌كانی له‌م مۆندیاله كردووه‌و دوا تاقیكردنه‌وه‌شی پێش گه‌شتكردن بۆ خاكی به‌رێوه‌چوونی مۆندیال یارییه‌كی دۆستانه بوو به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی عیراق كه یارییه‌كه به بێگۆڵ كۆتایهات.
بڕیاریشه فیكه‌ی ده‌ستپێكی یه‌كه‌م یاری مۆندیال له لایه‌ن ناوبژیوانی ئیتاڵی دانیلی ئۆرساتۆ،لێبدرێت و یاریده‌ده‌ره‌كانیشی پێك دێن له سیر‌و كاربونی و ئالیساندرو گیالاتینی هاونیشتیمانی ده‌بن و ناوبژیوانی چواره‌میش ئیتیڤان كۆگاسی هه‌نگاری ده‌بێت.
یاری ده‌ستپێكی مۆندیال
قه‌ته‌ر - ئیكوادۆر
سه‌عات :7:00ـی ئێواره
یاریگا: ئه‌ل به‌یت
ناوبژیوان: ئیتاڵی دانیلی ئۆرساتۆ