میراتەکەی بەخشی

10:56 - 2022-11-20
ژینگە
504 جار خوێندراوەتەوە

«مارلین ئینگلهۆرن» کچێکی ئەڵمانەو لە بنەماڵەیەکی زەنگین و دەستڕۆیشتوو لە دایکبووە، لە شاری ڤیەننای نەمسا دادەنیشێت، لەو ماوەیەدا داپیرەی کۆچی دوایی کردوو بووە تاکە میراتگیری سەروەت و سامانی بنەماڵەکەی کە بە 4,2 ملیار یۆرۆ خەمڵێندراوە و بەپێی یاسا هیچ باجێکی لەسەر  نییە و دەتوانێت وەریبگرێت.
بەڵام ئەو کچە ئەو میراتە زەبەلاحە بە موڵکی خۆی نازانێت و نایەوێت وەریبگرێت، چووە بەردەم دەزگا فەرمییەکان و بڕیاریدا 90 ٪ ی ئەو پارەیە وەک باج بداتە حکومەت و بۆ بەرژەوەندی گشتی خەرج بکرێت چونکە پێیوایە ئەو پارەیە موڵکی ئەو نییە و پێوەی مادوو نەبووە تا ببێتە خاوەنی، بۆیە تەنها 10 ٪ ی پێویستە بۆ ژیانی تایبەتی خۆی و هەڵیدەگرێت، باپیرە گەورەی ئەو کچە ناوی « فریدریک ئەنگلهۆرن» بووە و لە سەدەی هەژدەهەم بەدواوە خاوەنی کۆمپانیای گەورەی ئەڵمانی BASF بووە، ناوی ئەو کۆمپانیایە لە کوردستان نامۆ نییەو جاران تاکۆتایی هەشتاکانیش لەسەر کاسێتە کۆنەکانی گۆرانی ئەو ناوەمان بەرچاو کەوتووە.
سەرچاوە: Business Punk

بابەتە پەیوەندیدارەکان