لە رۆژی شەهیدی یەکێتیی-دا کۆسرەت رەسوڵ عەلی پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

11:46 - 2022-11-21
کوردستان
314 جار خوێندراوەتەوە

لە رۆژی شەهیدی یەکێتیدا، بە شکۆوە لە بەردەم گڵکۆی پیرۆزی شەهیداندا سەری رێز و نەوازش بۆ سەرجەم شەهیدان دادەنوێنم، باشترین وەفا بۆ شەهیدان درێژەدانە بە کاروانی خەباتیان.

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەو هێزەیە کە بەخوێنی شەهیدە سەربەرزەکانی لە سەنگەرەکانی بەرگری لە کورد و کوردستان، لەبەر پەتی سێدارە بە دروشمی کەم بژی و کەڵ بژی شکستی بە مەحاڵ هێنا، درێژەدان و پاراستنی ئەم کاروانە باشترین وەفایە بۆ هاوسەنگەرە شەهیدەکانمان.

ئەرکە لە سەرمان کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان وەک بیلبیلەی چاومان بپارێزین و بە بەردەوامی خزمەتیان بکەین.
بژی کورد، بژی کوردستان
نەمری و سەربەرزی بۆ شەهیدانمان


کۆسرەت رەسوڵ عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان