جارێكی تریش مۆندیال

12:16 - 2022-11-21
وەرزش
360 جار خوێندراوەتەوە

رۆژنامەی كوردستانی نوێ وەك نەریت و ئەركی رۆژنامەنووسی خۆی هەمیشە لە سەرجەم بوارەكاندا دەستپێشخەر و داهێنەر بووە، یەكێك لەو بوارانە بواری وەرزش بووە.
كوردستانی نوێ لە ژمارە سفری خۆیەوە تا ئەم ساتەشی لەگەڵدابێت بۆ وەرزش و بۆنە وەرزشییە گرنگەكان چ ناوخۆیی یان جیهانییەکان، هەمیشە دەستپێشخەری خۆی كردووەو ویستویەتی ئەوەی پێی دەكرێت بۆ ئەو بۆنەیە و لەبەر گرنگی توێژی وەرزشكاران، بە پاشكۆی تایبەت هەمیشە لە خزمەتی وەرزشدا بووە.
كاتێك هێشتا رۆژنامەكە لەسەرتای تەمەنیدا بوو، بۆ مۆندیالی 1994 - ئەمریكا پاشكۆی مۆنیالی دەركرد، ئیتر ئەم پاشكۆیە بوو بە نەریت و هەموو مۆندیالێك پاشكۆی مۆندیالی دەركردووە، وا بۆ مۆندیالی 2022 - قەتەریش لە دوێنێوە دەستیپێكردووە.
وا جارێكی تر مۆندیال دێتەوە بەر دیدی خوێنەرانی و هەموو رۆژانێكی دووشەمموان و چوار شەمموان جارێكی تر دەست بە دەرچوون دەكاتەوە تا كۆتاییهاتنی مۆندیال، لەم ماوەیەشدا ستادیۆم لەبەر ئەم بۆنە گرنگە رادەگرین.
خوێنەرانی ستادیۆم و نووسەرانی وەرزشیی كوردستانیش دەتوانن بە بابەتی هەرمەڕەنگی وەرزشیی ستادیۆم بڕازێننەوەو بابەتەكانیانمان بۆ بنێرن چونكە ستادیۆم و رۆژنامەی كوردستانی نوێ ماڵی هەمووانە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان