چالاکی رێكخراوی مرۆڤدۆستیی شەهید جەعفەر لە رۆژی شەهیدی یەکێتدا

04:43 - 2022-11-21
کوردستان
358 جار خوێندراوەتەوە

لە رۆژی شەهیدی یەكێتیدا، رێكخراوی مرۆڤدۆستیی شەهید جەعفەر لە شاری كۆیە یادی 46 ساڵەی شەهیدی سەركردە جەعفەر عەبدولواحید-ى بەرز راگرت.
لە مەراسیمەكەدا، رێكخراوی مرۆڤدۆستیی شەهید جەعفەر عەبدولواحید میدالی زێڕینی پێشكەش بە پێشمەرگەی دێرین دلێر حەمەد كەریم كرد، هەروەها ئامێری پزیشكی و پێداویستییەكانی نەخۆشخانەی بۆجاری سێهەم پێشكەش بە نەخۆشخانەی شەهید دكتۆر خالید كرد، دواتر هاوكاری بەسەر دەیان خوێندنگەی سنووری كۆیەدا پێشكەش كرد.

فۆتۆ: دەرباز ستار

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان