هه‌رێز جه‌مال
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ده‌بێته سێیه‌م رۆژی یارییه‌كانی مۆندیالی 2022ـی قه‌ته‌رو له نیوه‌رۆی ئه‌مرۆوه تاوه‌كو دره‌نگانی شه‌و چوار یاری به‌رێوه‌ده‌چێت.
سه‌عات 1:00ـی نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ له‌سه‌ر یاریگای لوسیل كه هاوكات ده‌بێته گۆره‌پانی یاری كۆتایی مۆندیال ، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی سعودیه‌و ئه‌رجه‌نتین به‌رامبه‌ر یه‌كتر یاریده‌كه‌ن.
هەڵبژاردەی سعودیە، یەکەم هەڵبژاردەی عەرەبی دەبێت کە لە مێژووی مۆندیالدا ڕووبەڕووی ئەرجەنتین ببێتەوە، له هه‌ڵبژارده‌ی سعودیه چاوه‌كان زیاتر له‌سه‌ر هه‌ردوو یاریزان سالم دۆسه‌ری و سەلمان فه‌ره‌جه كه دەرفەتێکیان بۆ ڕەخساوە بۆ ئەوەی بگەنە ڕیکۆردی سامی جابر کە زۆرترین گۆڵی تۆمارکراوی سعودیەی هه‌یه لە مۆندیالداو ئه‌و دوو یاریزانه‌ش ته‌نیا دوو گۆڵیان پێویستیان بۆ یەکسانکردنه‌وه‌كه‌ی ژمارەكه‌ی جابر.
هەڵبژاردەی سعودیە پێشتر لە چوار یاری پێشوودا ڕووبەڕووی ئەرجەنتین بووەتەوە، لەنێویاندا یەک یاری ره‌سمییه بووه‌ته‌وه كه ته‌نیا یه‌ك یاری ره‌سمییه ئه‌ویش له ساڵی 1992 بووه له یارییه‌كی جامی كیشوه‌ره‌كان و ئه‌رجه‌نتین 3-1 توانی یارییه‌كه بباته‌وه.
دوایین یاری نێوان سعودیە و ئەرجەنتین لە ساڵی 2012 ئەنجامدرا، کاتێک یاریگای نێودەوڵەتی شا فەهد لە ڕیاز میوانداری یارییەکی دۆستانە لە نێوان هەردوو هەڵبژاردە کرد، کە بە یەکسانبوون بەبێگۆڵ کۆتاییهات.
هه‌ر ئه‌مڕۆش له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی گروپی سێیه‌م له كاتژمێر 7:00ـی ئێواره، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی مه‌كسیك و پۆڵه‌ندا به‌رامبه‌ر یه‌كتر ده‌وه‌ستنه‌وه‌و گۆڵكاره‌كه‌ی به‌رسێلۆنه كه رۆبێرت لیڤاندۆڤیسكیه چاوی له تۆماركردنی یه‌كه‌م گۆڵی مۆندیالێتی.
له گروپی چواره‌میش ئه‌مڕۆ هه‌ردوو یارییه‌كه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه به‌رێوه‌ده‌چێت كاتێك دانیمارك به‌رامبه‌ر تونس یاریده‌كات و له كۆتا یاری ئه‌مرۆش فه‌ره‌نسا به‌رامبه‌ر ئۆستورالیا ده‌وه‌ستێته‌وه.
خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مرۆ به‌م شێوه‌یه
ئه‌رجه‌نتین - سعودیه (گروپی 3) سه‌عات 1:00
دانیمارك- تونس (گروپی 4) سه‌عات 4:00
مه‌كسیك -پۆڵه‌ندا (گروپی 3) سه‌عات 7:00
فه‌ره‌نسا- ئۆستورالیا (گروپی 4) سه‌عات 10:00