رووداوە دڵتەزێنەکەی ئەمشەوی دهۆک و گیانلەدەستدان و برینداربوونی ژمارەیەک خوێندکار، کرێکار، پۆلیس و ئەفسەری هێزەکانی ناوخۆ خەمێکی گەورەی خستە دڵمانەوە. هاوبەشی ئەم خەمە گەورەیەی کەسوکاری قوربانییەکانین و دڵمان لەگەڵ خەڵکە خۆشەویستەکەی دهۆکی ئازیزە.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ هەمووکارێکی پێویست لەپێناوی پاراستنی ژیان و سەلامەتی برینداران ئامادەیە و هەماهەنگ دەبین.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان