سمكۆ تۆفیق

ئەزموونێكی كوردی لە وڵاتی رێنیسانس-دا

12:10 - 2022-11-22
دووتوێ
436 جار خوێندراوەتەوە

سمكۆ تۆفیق  لە نێوان فه‌نتازیا و واقیع و تەكنیكی باڵادا

به‌ختیار سه‌عید

لە نێو قۆناغە جیاوازەكانی ناو مێژووی هونەریی شێوەكاریدا دەیان گروپ و دەیان رەوتی هونەری سەرهەڵ دەدات و هەریەكیان دەبنە رێبازو تایبتمەندێتی خۆیان و هەریەكیان لەلای خۆیەوە دەبێتە مێژوویەكی دانسقە و دەوڵەمەندی ناو ئەو مێژووەی كە تیایدا ژیاون، دەكرێت ئەو پێناسە بۆ ئەو ماوەیە ناو بێنین كە لە شاری سلێمانی و لە سەرەتای حەفتاکانەوە بە دەركەوتن و زۆربەشیان وەكو شێوەكارێكی ئەكادیمی هونەری خوێندووەو چ بە تەنها و چ وەكو هاوڕێكانیان بوونەتە بەشێكی گرنگی ناو ئەو تایبەتمەندییەی ناو شێوەكاری كوردی لە باشوور و شاری سلێمانیدا ئەژمار بكرێت، هەربۆیە لەو ساڵانە ناوی شێوەكارەكانی وەكو (سمكۆ تۆفیق، عەتا قەزاز، لالە عەبدە، ئاسۆ سدیق)و چەندانی تر بوونە ئەو ناوانەی كە گەشانەوەیەكیان پێكەوە دروست كرد و دواتر بوونە ئەستێرەیەكی درەوشاوەی ناو مێژووی هونەری شێوەكاری كوردی لە باشووری كوردستاندا.
بابەتی ئەمجارەمان تایبەتە بە شێوەكار (سمكۆ تۆفیق) كە یەكێكە لەو شێوەكارانەی هەر لە سەرەتاوە لە نێو فەنتازیایەكی تایبەتی خۆی رەنگەكان و هێڵەكانی كێشاوە، كە بەهاندانی شێوەكار (خالید سەعید) و پشتگیری شاعیر (ئه‌حمه‌د هه‌ردی)  مامۆستا خۆی تەرخان بكات بۆ هونەری نیگاركێشان و سەرەتا لە نێو هاو پۆلەكانی و دواتر لەسەر ئاستی خوێندگەكەی و پاشان وەرگرتنی لە پەیمانگەی هونەرەجوانەكانی بەغداو گەڕانەوەی بۆ شاری سلێمانی و دواتر بوونی بە مامۆستا لە قەڵادزێ، هەموو ئەوانە چەكەرەی هونەرێكی دروستكرد كە سەرەتا لە نێوان سریالی و واقعی و دواتریش واقعی و فەنتازیادا كارەكانی خۆی دەنەخشاند.

بابەتە پەیوەندیدارەکان