پەیامی هاوخەمی بۆ رووداوە دڵتەزێنەكەی دهۆك

كۆسرەت رەسوڵ: رووداوەكەی دهۆك هەموومانی دڵگران كرد

10:09 - 2022-11-23
کوردستان
563 جار خوێندراوەتەوە

بەداخەوە جارێكی تر تەقینەوەی غاز كارەساتی خوڵقاند و هەموومانی دڵگران كرد، ئەمجارەیان لە دهۆكی رەنگین كارەسات روویدا و ژمارەیەك هاووڵاتی بوونە قوربانی و ژمارەیەكی تریش بریندار بوون، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم ئاڕاستەی كەسوكاری قوربانییان و هاووڵاتیانی شاری دهۆكی رەنگین دەكەم، هیواخوازم ئەمە دواكۆست و ناخۆشی بێت و خوای گەورە سەبووریمان بدات و شیفای بەپەلەی بریندارەكانیش بدات.
داواكارم لایەنە پەیوەندیدارەكان هەڵوەستەی جدی بكەن و رێگریی بكەن لە دووبارەبوونەوەی ئەم كارەساتە.

كۆسرەت رەسوڵ عەلی
سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

#كۆسرەت رەسوڵ عەلی

بابەتە پەیوەندیدارەکان