ئێران بەتەمەنترین پێكهاتەی هەیە

11:08 - 2022-11-23
وەرزش
327 جار خوێندراوەتەوە

ئیرۆن یادگار

ئاستی تەمەن لەڕیزی هەڵبژاردەو تەنانەت یانەكانیش كاریگەریەكی زۆری لەسەر شێوازی یاریكردن و ئەنجام هەیە، لەدوا یارییەكانی مۆندیالی قەتەر-یش ئاستی تەمەنی پێكهاتەی هەڵبژاردە بەشدارەكان دیاریكراوەو هەڵبژاردەی ئێران خاوەن بەتەمەنترین پێكهاتەیە,
*هەڵبژاردەی ئێران رێژەی تەمەنی یاریزانەكانی 28 ساڵ و 9 مانگە.
*رێژەی تەمەنی یاریزانانی هەڵبژاردەی مەكسیكیش 28 ساڵ و 5 مانگە.
*هەڵبژاردەی ئەرجەنتین كە یەكێكە لەپاڵێوراوە بەهێزەكانی بردنەوەی نازناو، بەڵام رێژەی تەمەنی یاریزانەكانی 27 ساڵ و 9 مانگەو لەپلەی سێیەمدایە,
*بەرازیل-ی خاوەن زۆرترین نازناو كە 5 نازناوە، خاوەنی زۆرترین بەشداریكردن و تائێستا لەهیچ مۆندیالێك دانەبراوە، لەگەڵ هەریەك لەهەڵبژاردەكانی تونس و بەلجیكاو ئۆرۆگوای و كۆریای باشوور و ژاپۆن لەرووی تەمەنی یاریزانەكانیانەوە هاوبەشن، كە رێژەی تەمەنی پێكهاتەكانیان 27 ساڵ و 8 مانگە.
*هەڵبژاردەی ئوسترالیاش سەرەڕای ئەوەی راهێنەری هەڵبژاردەكە چەند یاریزانێكی لاوی  بانگهێشتكردووە، بەڵام رێژەی تەمەنی یاریزانەكانی گەورەیەو 27 ساڵ و 5 مانگن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان