ئەنجامی یارییەكانی 21 مۆندیالی پێشوو چۆن بووە؟

11:23 - 2022-11-23
وەرزش
485 جار خوێندراوەتەوە
#ئیتالییەکان پاڵەوانی مۆندیالی 1934 بوون

لەتەمەنی 21 مۆندیالی رابردوودا و لەسەرجەم قۆناغە جیاجیاکانیاندا، جگە لەیارییەكانی پاڵاوتن، لەدوا یارییەكاندا 874 یاریی کراون، 680 یاریی بەبردنەوە كۆتاییان هاتووە و 194 یاریش بەیەكسانبوون تەواو بوون.
بەڵام ئەنجامی یارییەكان جیاوازن، ئەمانەش سەرنجڕاكێشترین و دیارترین ئەنجامی كۆتایی یارییەكانە:
*341 یاریی بەجیاوازی ییەک گۆڵ كۆتاییان هاتووە، زۆرترین ئەنجام  (1-0) بووەو 166 یاریی بەو ئەنجامە تەواو بووە.
*177 یاریی بەجیازاوی دوو گۆڵ تەواو بوون، زۆرترین ئەنجامیش 65 یاریی (3-1) بوون.
*93 یاریی بەجیاوازی سێ گۆڵ تەواو بوون، ئەنجامی 54 یاریی (3-0) بووە.
*32 یاریی بەجیاوازی چوار گۆڵ كۆتاییانهاتووە، 24 یارییان بە ئەنجامی (4-0) تەواو بووە.
*19 یاریی بەجیاوازی 5 گۆڵ تەواو بوون و حەوت یاریی بەئەنجامی     (5-0) كۆتاییانهاتووە.
*ناوبژیوانان فیكەی كۆتاییان بەجیاوازی شەش گۆڵ لە 8 یارییدا لێداوە، پێنج یاریان (6-0) و سێ یاری (7-1) تەواو بوون.
*چوار یاریش بەجیاوازی حەوت گۆڵ و بەئەنجامی (7-0) تەواو بوون.
*سێ یاریی بەجیاوازی هەشت گۆڵ و بەئەنجامی (8-0) تەواو بوون.
*سێ یاریی بەجیاوازی 9 گۆڵ كۆتایی هاتووە، دوو یاری بەئەنجامی (9-0) و یارییەكیش بەئەنجامی  (10-1) تەواو بووە.
هەروەها ئەنجامی ئەو 194 یارییەی كە بەیەكسانبوون كۆتاییانهاتووە بەمجۆرەیە:
*83 یاریی بەئەنجامی (1-1).
*71 یاریی بەئەنجامی (0-0).
*33 یاریی بەئەنجامی (2-2).
*5 یاریی بەئەنجامی (3-3).
*دوو یاریی بەئەنجامی (4-4).

#مۆندیال

بابەتە پەیوەندیدارەکان