یەکەم هەنگاوی ئسپانیا و ئەڵمانیا و بەلجیکا

11:31 - 2022-11-23
وەرزش
384 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ چوار شەممە 23/11 مۆندیالی قەتەر - 2022 پێدەنێتە چوارەمین رۆژی یارییەکانیەوە و چوار یاریی تریش لە یارییەکانی قۆناغی گروپەکان دەکرێن.
یارییەکانی ئەمڕۆ چوار شەممە لەگروپەکانی حەوتەم و هەشتەمدا دەکرێن، یارییەکانیش دەستپێک دەبن بۆ هەڵبژاردە بەهێزەکانی ئسپانیا و ئەڵمانیا و بەلجیکا کە هەرسێکیان لەو هەڵبژاردانەن هەلی بردنەوەی جامەکەیان هەیەو سێ لەو پاڵێوراوانەن لە نێو چەند هەڵبژاردەیەکی تری وەک بەرازیل و ئەرجەنتین و ئینگلتەرا تا یەکێکیان ببێتە پاڵەوانی ئەم مۆندیالە

یارییەکان
*
مەغریب × کرواتیا-سەعات (1)، لەیاریگای ئەلبەیت.
*ئەڵمانیا × ژاپۆن-سەعات (4)،  لەیاریگای خەلیفە.
*ئسپانیا×کۆستاریکا -سەعات (7)، لەیاریگای سەمامە.
*بەلجیکا × کەنەدا-سەعات (10)، لەیاریگای ئەحمەد بن عەلی.

#مۆندیال

بابەتە پەیوەندیدارەکان