سلێمانی؛ چالاکییەک بۆ رۆژی قوربانیانی هاتوچۆ

06:37 - 2022-11-23
کوردستان
306 جار خوێندراوەتەوە

جەمال سەرگەتی

بەدروشمی (با ئەوانەی ماون بیانپارێزین)
ناوەندی تۆتاڵ بۆ راهێنان و پەرەپێدانی هاتوچۆ بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی، لە رۆژی قوربانیانی رووداوەکانی هاتوچۆدا چالاکییەکی رێکخست کە بریتی بوو لە هەڵواسینی ناوی قوربانیانی رووداوەکانی هاتوچۆ، خستنەرووی هۆکارەکانی گیانلەدەستدان و دیاریکردنی تەمەنی قوربانیان.

هەر لەو چالاکییەدا سەدان راهێنەری خۆبەخشی ناوەندی  تۆتاڵ بە هەڵگرتنی ناوی قوربانیان بەشداریان کرد.

ئامانج لەو چالاکییەش بەمەبەستی هۆشداریدان بوو بەرامبەر بەرزبوونەوەی ئاستی قوربانیانی هاتوچۆ و بۆ چەند خولەکێک شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود لە سلێمان بەڕووی شۆفێراندا داخست.

عەقید بەختیار محەمەد، بەرپرسی راگەیاندنی هاتوچۆی سلێمانی ئاشکرای کرد، ئاماری 10 مانگی ئەمساڵی پارێزگای سلێمانی لە کۆی 925 رووداوی هاتوچۆ 139 هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە.

هەر لەو ماوەیەشدا برینداربوانی ڕوداوەکانی هاتوچۆ 3 هەزار و 291 کەس بوون.

وتیشی، بەراورد بەساڵی رابردوو ئامارەکان کەمیان کردووە.


بابەتە پەیوەندیدارەکان