حەوتەمین فێستیڤاڵی هەنگوین لە سلێمانی

06:43 - 2022-11-23
کوردستان
329 جار خوێندراوەتەوە

جەمال سەرگەتی

بەدروشمی هەنگ بۆ ژینگە و هەنگوین بۆ ژیان، بەچاودێری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان، کۆمەڵەی هەنگەوانانی کوردستان بەبەشداری زیاتر لە 34 هەنگەوان، حەوتەمین فێستیڤاڵی ساڵانەی هەنگوینی دەستپێکرد.

فێستیڤاڵەکە ماوەی 3 رۆژ لە پارکی ئازادی شاری سلێمانی بەردەوام دەبێت و بەدەیان کیلۆ هەنگوین بەشداری پێکراوە، هاووڵاتیانیش بۆ کڕینی هەنگوین سەردانی فێستیڤاڵەکە دەکەن.


بابەتە پەیوەندیدارەکان