باڵیۆزی دانیمارک سەردانی بەڕێوبەرایەتی گشتی دژەتیرۆری کرد

07:34 - 2022-11-23
عیراق
229 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری گشتی دژەتیرۆر، پێشوازیکرد لە باڵیۆزی دانیمارک لە عیراق و وەفدێکی  یاوەری.
ئەمڕۆ دووشەممە، 23ی تشرینی دووەمی 2022، وەهاب هەڵەبجەیی، بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر لە بارەگای گشتی بەڕێوبەرایەتی، پێشوازیکرد لە کرستیان تۆرنینگ باڵیۆزی دانیمارک لە عیراق و کۆڵۆنێڵ گێرت پاشکۆی سەربازیی لە باڵیۆزخانەی دانیمارک،
لە کۆبوونەوەکەدا، وێڕای گفتوگۆکردن لەبارەی پێشھاتە ئەمنی و سەربازییەکانەوە، هەردوولا جەختیانکردەوە لە  رەخساندنی زەمینەیەکی گونجاوتر بۆ باشترکردنی پەیوەندی و هەماهەنگییەکانی نێوان هێزەکانی دژەتیرۆر و هێزەکانی دانیمارک لەڕووی سەربازی و بەردەوامی کردە سەربازییەکان بۆ ریشەکێشکردنی تیرۆر .
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە پەیوەستکرا بە باسکردن لە  بارودۆخی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە و مەترسییە دەرەکی و هەرێمییەکانی سەر هەرێمی کوردستان.
کرستیان تۆرنینگ باڵیۆزی دانیمارک لە عیراق، تەئکیدیکردەوە لە بەردەوامی رۆڵی وڵاتەکەی وەک ئەندامێکی ناتۆ لە عیراق لە پشتگیریکردنی پێشمەرگە و هێزەکانی دژەتیرۆر و ھێزەکانی عیراق بۆ رووبەڕوبوونەوەی تیرۆر و کارکردن لەپێناوی سەقامگیری زیاتردا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان