باڵیۆزی دانیمارك سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆری كرد

08:55 - 2022-11-24
کوردستان
494 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ، وەهاب هەڵەبجەیی بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر، لە بارەگای گشتیی بەڕێوەبەرایەتی، پێشوازیكرد لە كرستیان تۆرنینگ باڵیۆزی دانیمارك لە عیراق و كۆڵۆنێڵ گێرت پاشكۆی سەربازیی لە باڵیۆزخانەی دانیمارك.
لە كۆبوونەوەكەدا، وێڕای گفتوگۆكردن لەبارەی پێشهاتە ئەمنی و سەربازییەكان، هەردوولا جەختیانكردەوە لە رەخساندنی زەمینەیەكی گونجاوتر بۆ باشتركردنی پەیوەندی و هەماهەنگییەكانی نێوان هێزەكانی دژەتیرۆر و هێزەكانی دانیمارك لەڕووی سەربازی و بەردەوامی كردە سەربازییەكان بۆ ریشەكێشكردنی تیرۆر.
تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە پەیوەست كرا بە باسكردن لە بارودۆخی هەرێمی كوردستان و ناوچەكە و مەترسییە دەرەكی و هەرێمییەكانی سەر هەرێمی كوردستان.
كرستیان تۆرنینگ باڵیۆزی دانیمارك لە عیراق، تەئكیدیكردەوە لە بەردەوامی رۆڵی وڵاتەكەی وەك ئەندامێكی ناتۆ لە عیراق لە پشتگیریكردنی پێشمەرگە و هێزەكانی دژەتیرۆر و هێزەكانی عیراق بۆ روبەڕوبوونەوەی تیرۆر و كاركردن لەپێناوی سەقامگیریی زیاتر.

#بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر

بابەتە پەیوەندیدارەکان