چین‌و ئاچیبی (1930-2013) نووسه‌ر و شاعیرێكی نایجیریاییه، یه‌كێكه له نووسه‌ره هه‌ره گه‌وره‌كانی قاره‌ی ئه‌فریقا و وه‌كو دامه‌زرێنه‌ری ئه‌ده‌بی ئه‌فریقایی له زمانی ئینگلیزی‌دا باس ده‌كرێت. یه‌كه‌م رۆمانی به ناونیشانی «شته‌كان له‌به‌ریه‌كهه‌ڵده‌وه‌شێن» كه به‌ئینگلیزی نووسیوێتی، ساڵی 1958 بڵاوبۆته‌وه، بۆ زیاتر له په‌نجا زمان ته‌رجه‌مه‌كراوه له‌وانیش زمانی فارسی و عه‌ره‌بی، ئه‌م رۆمانه زیاتر له په‌نجا ملیۆن دانه‌ی لێ فرۆشراوه. چین‌و ئاچیبی له به‌رهه‌مه‌كانیدا باسی قۆناغی كۆڵۆنیالیزم و گه‌نده‌ڵی ده‌كات له ئه‌فریقا. له‌م دیداره باسی ئه‌ده‌ب و سیاسه‌ت و ئاوێته بوونی ئه‌م دوو بواره ده‌كات.
له فارسییه‌وه: محه‌مه‌د كه‌ریم
2-2 کۆتایی
*تۆ له قۆناغێكی گرنگی مێژوویی‌دا له دایكبوویت، به‌تایبه‌تی له سه‌روه‌ختێكدا كه وڵاته‌كه‌ت له ژێر ده‌سه‌ڵاتی بێگانه و كه‌لتوری بێگانه‌دا بوو، تۆ له به‌رامبه‌ر باوك و باپیرتدا كه هێشتا هه‌مان رێوڕه‌سمی عه‌شیره‌تی خۆیان هه‌بوو، ئاینی مه‌سیحیت هه‌ڵبژارد و له كاتێكدا خێزانه‌كه‌ت یاده‌وه‌ریی سه‌رده‌می پێش كۆڵۆنیالیزمیان له مێشكدا بوو، تۆ له‌ناكاو روانینێكت هه‌ڵبژارد كه پێچه‌وانه‌ی ره‌وتی زاڵ بوو، له هه‌نگاوی دواتریشدا به حسابكردن بۆ زمانی دایكت زمانی ئینگلیزیت هه‌ڵبژارد، ئاسایی هه‌موو ئه‌م شتانه‌ت به‌سه‌رهاتووه، به‌م پێیه هه‌موو كه‌سێك ناتوانێت ئه‌وه‌ی تۆ توانیوته بینووسیت، بینووسێت، چونكه ئه‌زموونی تۆی نییه و له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌م ئه‌زموونانه‌ی تۆ له كاره‌كته‌ری رۆمانه‌كانتدا به روونی به‌رچاو ده‌كه‌وێت. بۆ نموونه كاره‌كته‌ری "ئۆكنكۆ" له رۆمانی "شته‌كان له‌به‌ریه‌كهه‌ڵده‌وه‌شێن" یان كاره‌كته‌ری باقی رۆمانه‌كانت ئه‌م خاسیه‌تانه‌یان تێدایه، له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا ئایا رۆیشتن به‌و ئاراسته‌یه له كۆمه‌ڵگایه‌كی نه‌ریتی و له‌ناو خه‌ڵكانێكدا كه باوه‌ڕی نه‌ریتی و هه‌ندێ جاریش خورافی تا ئه‌و راده‌یه رۆچووبووه ناخیانه‌وه ئاراسته‌یه‌كی قورس نه‌بوو بۆت؟ ئایا هیچ جۆرێك تاڵی و ناخۆشییه‌ك سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته له ناختدایه، چونكه تۆ له له‌نده‌ن نه‌تده‌خوێند كه ده‌ته‌ویست زمانی دایكی خۆت بخه‌یته‌لاوه و به زمانی ئینگلیزی قسه بكه‌یت، به جۆرێك ئه‌و رابردووه‌ی باو باپیرانت ئه‌و ئاراسته‌یه نه‌ده‌بووه هۆی ئه‌وه‌ی نه‌فره‌تت لێبكه‌ن؟ به‌جۆرێك هاونیشتمانیانت تۆ به بێ ناسنامه تۆمه‌تبار ناكه‌ن؟ ئایا به‌ڕای تۆ باشتر نه‌بوو رۆمانی شته‌كان له‌به‌ریه‌كهه‌ڵده‌وه‌شێن به زمانی دایكت بنووسیت؟ ئه‌گه‌ر وات بكردایه كاریگه‌رییه‌كی زیاتر و قووڵترت له‌سه‌ر خوێنه‌رانت دروست نه‌ده‌كرد؟
-وه‌ڵامی من بێچه‌ند و چوون نه‌خێره. یه‌كه‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی "L J B O" (شێوه‌زاری خۆرهه‌ڵات و به‌شێك له ناوه‌ندی نایجیریا) ته‌نیا له چه‌ند به‌شێك له نایجیریا هه‌یه و شێوه‌زار و زمانی هه‌موو خه‌ڵكی نایجیریا نییه، له كاتێكدا خوێنه‌ر یان وه‌رگری من هه‌موو خه‌ڵكی نایجیریان نه‌ك ته‌نیا به‌شێك یان ژماره‌یه‌كی تایبه‌تی، جگه‌له‌وه‌ش وه‌رگری من هه‌موو خه‌ڵكی ئه‌فریقان و له سه‌راپای قاره‌ی ئه‌فریقادا كتێبه‌كانی من ده‌خوێننه‌وه، رۆمانی شته‌كان له‌به‌ریه‌كهه‌ڵده‌وه‌شێن به درێژایی سی ساڵی رابردوو كاریگه‌رییه‌كی قووڵ و به‌رفراوانی هه‌بووه و ئه‌مه‌ش واقیعه، چونكه دوای نووسینی ئه‌م رۆمانه، سه‌فه‌رم بۆ سه‌راپای قاره‌ی ئه‌فریقا كردووه، تۆ پێت وایه ئه‌گه‌ر من ئه‌م رۆمانه‌م به زمانی ئینگلیزی نه‌نووسیایه ده‌یتوانی ئه‌و هه‌موو خوێنه‌ر و وه‌رگره به‌لای خۆیدا رابكێشێت؟ له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا ده‌بێت ئاماژه بۆ بابه‌تێك بكه‌م، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه تۆ هه‌ر شتێك بكه‌یت دیسان كه‌سانێك هه‌ن كه قسه‌یه‌ك بكه‌ن و بێگومان دیسان هه‌ندێك كه‌س ده‌ڵێن باشتر وابوو وزه و توانای خۆتت بۆ نووسین به زمانی دایكت بخستایه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی توانای خۆت له‌و بواره‌دا گه‌شه پێبده‌یت و سه‌رقاڵی خوڵقاندنی ئه‌ده‌بی تازه بیت، به‌ڵام له راستیدا وه‌ڵام دانه‌وه‌ی پرسیارێكی ئاوا په‌یوه‌سته به ئامانجی تۆوه له ئه‌ده‌ب، ئایا به نیازی چ شتێك له ئه‌ده‌ب به‌ده‌ست بهێنیت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا من نووسینم هه‌یه به زمانی نایجیری، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه قبووڵ بكرێت كه تۆ كاتێك زمانی دایكت به‌كارده‌هێنیت بێگومان ته‌نیا و ته‌نیا خزمه‌تی توێژێكی تایبه‌ت ده‌كه‌یت نه‌ك هه‌موو خه‌ڵك.
*ئه‌و رۆمانانه‌ی تۆ حه‌زت لێیانه كامانه‌ن؟
-بێگومان به‌شێك له‌و رۆمانانه‌ی من حه‌زم لێیانه هی نووسه‌رانی روسن كه جیهانیان خستۆته چنگی خۆیانه‌وه.
*ئێمه جارێك سه‌باره‌ت به (بین ئۆكری) نووسه‌ری گه‌نجی نایجیریایی قسه‌مان كرد كه له له‌نده‌ن ده‌ژی، به‌ڕای تۆ كام نووسه‌ری تری ئه‌فریقایی به‌رهه‌مه‌كانی سه‌رنجڕاكێشه؟ ئه‌گه‌ر خوێندكارێك كه حه‌زی له ئه‌ده‌بی ئه‌فریقایه، بیه‌وێـت وه‌كو سه‌رچاوه‌یه‌ك له بواری نووسیندا بێته لای تۆ چ رێگایه‌كی پیشان ده‌ده‌یت و پێشنیازی چی بۆ ده‌كه‌یت؟ بۆ نموونه چ كتێبێك بخوێنێته‌وه، یان ئه‌گه‌ر بیه‌وێ ببێت به نووسه‌ر چی بكات؟
-ئه‌و شته‌ی من له ئه‌ده‌به‌وه فێری ده‌بم هه‌میشه ته‌ركیز له‌سه‌ر یه‌ك ره‌هه‌نده، بۆ نموونه ته‌ركیز له‌سه‌ر چیرۆك و رۆمان و ئه‌وه‌ی كه جیهانبینی بێگومان به ئه‌زموون و بینین له ئه‌نجامی سه‌فه‌ره‌وه ده‌ست نووسه‌ر ده‌كه‌وێت. من كاتێك سه‌فه‌ر بۆ گۆشه به گۆشه‌ی جیهان ده‌كه‌م ده‌بینم خه‌ڵك سه‌باره‌ت به ئه‌ڵمانیا و ئیتالیا و فه‌ره‌نسا و قاڕه‌ی ئه‌فریقا قسه ده‌كه‌ن. من زۆر له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا قسه‌م كردووه كه سه‌باره‌ت به ئه‌فریقا قسه ده‌كه‌ن، ئه‌وان پێیان وایه ئه‌فریقا له هۆڵه‌ندا ده‌چێت!!
له كاتێكدا ئه‌فریقا قاڕه‌یه‌كه پڕه له هه‌مه‌جۆری و هه‌مه‌ڕه‌نگی نه‌ته‌وه و له‌هجه و كه‌لتور و زمان، یه‌كێك له‌و شتانه‌ی كه من بۆ نووسه‌رانی ئه‌فریقا پێشنیازی ده‌كه‌م ئاشنابوونه به ناوچه‌كان و مێژووی هه‌ر وڵات و قاڕه‌یه‌ك، به‌تایبه‌تی قاڕه‌ی ئه‌فریقا كه هی خۆیانه. له‌لایه‌كی تره‌وه دوای ئه‌وه مه‌سه‌له‌ی زمان دێت، به‌شبه‌حاڵی خۆم هه‌میشه هه‌وڵ ده‌ده‌م سوود له‌و كتێبانه وه‌ربگرم ته‌رجه‌مه‌كراون بۆ ئینگلیزی و پاش ئه‌وه‌ش له رووی ئه‌ده‌بییه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌م سه‌ره‌تا ته‌ركیز له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی ئه‌فریقای خۆرئاوا ده‌كه‌م، له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆر چالاكه و له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌ده‌بی باقی ناوچه‌كانی تری ئه‌فریقا ده‌خوێنمه‌وه له‌وانیش میسر كه هێشتا هه‌ندێك كه‌س له‌و باوه‌ڕه‌دان میسر به‌شێكه له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له كاتێكدا میسر به‌شێكه له قاڕه‌ی ئه‌فریقا.
*چ كاتێ ئه‌و خه‌یاڵه له مێشكتدا فۆرمه‌ڵه بوو، ببیت به نووسه‌ر؟
-سه‌ره‌تا من قه‌ت بیرم له‌وه نه‌ده‌كرده‌وه ببم به نووسه‌ر، چونكه له ژینگه‌یه‌كی ئه‌ده‌بیدا گه‌وره نه‌بووم، به‌ڵام له وڵاتێكدا له دایكبووم كه پڕ بوو چیرۆك و گێڕانه‌وه‌ی جۆراوجۆر، یه‌كێك له‌و ئاره‌زووانه‌ی هه‌م بوو حه‌زكردن بوو به خوێندنه‌وه‌ی رۆمانی جۆراوجۆری نووسه‌رانی جیاواز، به تایبه‌تی خوێندنه‌وه‌ی نووسه‌رانی ئه‌وروپایی و ئه‌فریقایی كه سه‌رنجیان راكێشام، به‌ڵام ئه‌و خاڵه‌ی به‌لامه‌وه مایه‌ی تێڕامان بوو، ئه‌وه‌بوو دوای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو رۆمانه، ده‌گه‌ڕامه‌وه بۆ لای جۆزیف كۆنراد و هێشتا موعجیزه‌یه‌كی باوه‌ڕپێنه‌كراوم له به‌رهه‌مه‌كانی كۆنراددا هه‌ست پێده‌كرد. كۆنراد باسی كۆمه‌ڵگای كێوی ده‌كرد له دڵی ئه‌وروپادا كه ته‌سه‌وری ئه‌و كۆمه‌ڵگایه له سه‌ره‌تادا به‌لامه‌وه قورس بوو. به‌ڵام به پێی تێپه‌ڕبوونی رۆژگار به‌باشی هه‌ستم به‌وه كرد، ته‌نانه‌ت منیش یه‌كێكم له‌و كێویانه‌ی له به‌رهه‌مه‌كانی كۆنراددا ره‌سم كراوه.
*به‌م پێیه‌ی كه ده‌ڵێی كه‌واته تۆ له ئه‌فریقا به‌دوای خوڵقاندنی وێنه‌یه‌كی جیاوازدا ده‌گه‌ڕای به‌راورد به‌و وێنه‌یه‌ی كه رۆماننووسانی ئه‌وروپا سه‌باره‌ت به ئه‌فریقا نیشانیان دابوو؟
-گوتار له رۆمانی ئه‌واندا به‌پێی پابه‌ندییه‌كی ئه‌خلاقی بووه و ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌وان هه‌ركاتێ باسی ئه‌فریقایان كردبێت له دڵسۆزییه‌وه نه‌بووه. هه‌روه‌ها ناتوانم نكۆڵی له‌و كاریگه‌رییه بكه‌م كه لێیان كردووم ئاساییه كه كاریگه‌ری هه‌ر رسته و ده‌سته‌واژه‌یه‌كی باشم له‌سه‌ر بووه، هه‌موو به‌رهه‌مه‌كانی چارلس دیكینزم خوێندۆته‌وه و له‌وانه‌یه به‌لاته‌وه سه‌یر بێت كه بڵێم هه‌موو پڕۆگرامه‌كانی خوێندنی ئه‌وروپام خوێندۆته‌وه. به‌ڕێكه‌وت كاریگه‌ریی خوێندنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و به‌رهه‌می خۆرئاوا بوو به پاڵنه‌ری ئه‌وه روو له نووسین بكه‌م.
*وه‌كو پرسیاری كۆتایی دوای ئه‌و هه‌موو ئه‌زموونه چ هه‌ستێكت هه‌یه سه‌باره‌ت به ئیشه‌كه‌ی خۆت هه‌یه وه‌كو نووسه‌رێك؟
-باشه، من هه‌میشه هه‌وڵم داوه گێڕه‌ره‌وه‌ی چیرۆكی خۆم بم و خۆشحاڵم كه توانیومه بیروباوه‌ڕی نابه‌جێ له زۆر شوێن بخه‌مه ژێر پرسیاره‌وه و پیرۆزییان تێكبشكێنم و له زۆر حاڵه‌تیشدا پێشڕه‌و بم، له‌وانه‌یه خۆشم ته‌سه‌وری ئه‌وه‌م نه‌كردبێت تا ئه‌و راده‌یه بتوانم سه‌ركه‌وتووبم. له‌وانه‌یه ئه‌گه‌ر بمه‌وێت به چاوێكی هونه‌رمه‌ندانه‌تر و راستگۆیانه‌تره‌وه له‌م مه‌سه‌له‌یه بڕوانم، بڵێم من هه‌میشه له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مه‌كانمدا ژیاوم، نایجیریاییه‌كان په‌ندێكیان هه‌یه ده‌ڵێت جیاوازییه‌ك له نێوان شێوه و ناوه‌ڕۆكدا هه‌یه، هه‌میشه شێوه ئه‌و شته‌یه كه به‌چاوتان ده‌توانن بیبینن، به‌ڵام ناوه‌ڕۆك وه‌كو به‌رهه‌می كارێك وایه، ئه‌و ئه‌نجامه‌یه كه له به‌رهه‌می كاره‌كه وه‌ریده‌گرن، له‌وه‌ش سه‌رنجڕاكێشتر ئه‌وه‌یه كه هیچ كاتێك به‌رهه‌می كار نابینرێت، به‌ڵام شێوه هه‌میشه له‌به‌رچاوه.
بۆ نموونه: كه‌سێك به‌ردێكی به‌ده‌سته‌وه‌یه، به‌رده‌كه به‌ره‌و جێگایه‌ك هه‌ڵده‌دات به به‌رزاییه‌كی كه‌م یان زۆر، هه‌موو خه‌ڵك چاویان له‌سه‌ر راده‌ی به‌رزی به‌رده‌كه‌یه، به‌ڵام كه‌س گوێ به هێزی ده‌ستی كه‌سه‌كه نادات.
زمان فاكته‌رێكی زۆر گرنگه ئه‌گه‌رچی دروستكردنه‌وه‌ی وێنه‌ش رۆڵێكی گرنگی هه‌یه. بۆ نموونه: كاتێك له خه‌و هه‌ڵده‌سیت ئه‌گه‌ر خه‌ونێكت دیبێت هه‌وڵ ده‌ده‌یت به زمانی خۆت بۆ كه‌سێكی بگێڕیته‌وه، كه‌واته كاتێك نییه بۆ به‌فیڕۆ دان و خه‌مخواردن، بۆیه ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستت هێناوه سوپاسگوزار بیت و هه‌موو هه‌وڵێك به ئاراسته‌ی به‌ره‌و پێشه‌وه چوونی به‌رهه‌مه‌كه‌ت بێت له‌و رێگا سه‌خته‌دا ده‌بێت زۆر هه‌وڵ بده‌یت، ئه‌گه‌ر به به‌های له‌ده‌ستدانی ئیسراحه‌تیشت بێت.
سه‌رچاوه: baangnews.net