*دوا ئەنجامەکان....
*دووەم جەولەی یارییەکان دەستپێدەکەن......
یارییەکانی مۆندیالی قەتەر – 2022 بەردەوامن و بەبەردەوامی چاوەڕوانی ئەنجامی چاوەڕواننەکراو لەم یارییانە دەکرێت.
دووم مین
ئەوەتا پاش ئەو مینەی بە میسی و هەڵبژاردەی ئەرجەنتیندا تەقییەوە، مینێکی تر بە هەڵبژاردەی مانشافتی ئەڵمانیا و مۆلەر و مانۆیێل نۆیێردا تەقییەوە و هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و ئەڵمانیا بەدەستی دوو هەڵبژاردەی ئاسیا (سعودیە و ژاپۆن) لە یەکەم تاقیکردنەوەیاندا لەم مۆندالەدا شکستیان خوارد.
گەورەترین ئەنجام
لە بەرامبەردا ئسپانییەکان گەورەترین بردنەوەی تا ئێستایان لە مۆندیالی قەتەردا تۆمار کردووە، پورتوگال و کریستیانۆ رۆناڵدۆش بە بردنەوەیەکی زەحمەت لە غانا هاتنە مەیدان، فەرەنسا و بەرازیلیش زەنگی مەترسییان بۆ هەموو هەڵبژاردەکان لێداو بەلجیکا و سویسراش بە بردنەوە دەستیانپێکردووە، لە چەند یارییەکیشدا گۆڵ نەکراوەو تا ئێستاش چوار یاری بە یەکسان بوون 0-0 کۆتایینهاتووە.
ئەنجامەکان
ئەم ئەنجامانەی خوارەوە تەواوی ئەو ئامانجانەن کە لە سێیەم و چوارەم رۆژی مۆندیالدا، رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە 23 و 24/11 تۆمار کراون؛
چوار شەممە 23/11
*مەغریب × کرواتیا (0-0).
*ئەڵمانیا × ژاپۆن (1-2).
*ئسپانیا × کۆستاریکا (7-0).
*بەلجیکا × کەنەدا (1-0).
پێنجشەممە 24/11
*سویسرا × کامیرۆن (1-0).
*ئۆرۆگوای × کۆریای باشوور (0-0).
*پورتوگال × غانا (3-2).
*بەرازیل × سربیا (2-0).
دووەم جەولەی یارییەکان دەستپێدەکەن
رۆژی هەینیش 25/11 یارییەکانی جەولەی دووەم دەستپێدەکەن و ئەم چوار یارییە لە گروپەکانی یەکەم و دووەمدا دەکرێن؛
*وێڵز × ئێران – سەعات 1 (گروپی دووەم).
*قەتەر × سەنیگال – سەعات 4 (گروپی یەکەم).
*هۆڵەندا × ئۆکوادۆر – سەعات 7 (گروپی یەکەم).
*ئینگلتەرا × ئەمریکا – سەعات 10 (گروپی دووەم).