و- گۆران فه‌تحی
له یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی پایته‌ختی جه‌زائیر، نزیكه‌ی 20 كه‌س له‌به‌رده‌م بینای كۆمپانیایه‌كی بنه‌ماڵه‌ی «خنینف» كه له راگه‌یاندندا به «كونیناف» ناوداران خۆپیشاندانیان كرد، بۆ ده‌ربڕینی ناره‌زایی و مه‌ترسیی له‌ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی كه‌رسته‌كانی كۆمپانیاكه و لقه‌كانی تری له ناوچه‌كانی تری ئه‌و وڵاته، كه ئه‌وه‌ش به بڕیارێكی «دادگای باڵای جه‌زائیر بووه و ده‌بێت هه‌موو موڵك و دارایی بزنسمانانی بنه‌ماڵه‌ی عولمی-یش ده‌ستی به‌سه‌ردابگیرێت، كه ئێستا له زینداندان دان، به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی له سه‌رده‌می حوكمی عه‌بدولعه‌زیز بوته‌فلیقه له ماوه‌ی (1999-2019).
داڕمانی کۆمپانیاکانی (بنەماڵەی خنینف)ی نزیک لە بوتەفلیقە
محه‌مه‌د كه ماوه‌ی 10 ساڵه شۆفێره له كۆمپانیای «خنینف» به توڕه‌ییه‌وه وتی، سه‌دان كرێكاری لقه جیاجیاكانی گروپی زه‌به‌لاحی ئابووری «خنینف» بێكار بوون، دوای ئه‌وه‌ی چوار بزنسمانه براكه‌ی كۆمپانیای خنینف زیندانی كران، پێش دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، روونیشیكرده‌وه، ئه‌وان هیچ قه‌ره‌بوو ناكرێنه‌وه له لایه‌ن ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ر كۆمپانیاكه‌دا گرتووه، كه دادگا دیاری كردوون بۆ جه‌ردكردنی كه‌ره‌سته‌كانی ناو كۆمپانیاكه، وه‌كو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ ته‌ئمیمكردنی، ئه‌مه چ جای ئه‌وه‌ی ده‌رگای باره‌گای كۆمپانیاكه‌ش قوفڵی لێدراوه، به پێی بڕیاری دادگای مه‌ده‌نی له‌و وڵاته، له‌به‌ر ئه‌وه زۆر قورسه كریكاران و فه‌رمانبه‌رانی كۆمپانیاكه لایه‌نێك بدۆزنه‌وه تا رووی تێبكه‌ن بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی داواكاریه‌كانیان، ماوه‌ی ساڵێك ده‌بێت كارمه‌ندان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكه دیدار و كۆبوونه‌وه ده‌كه‌ن بۆ باسكردنی چاره‌نووسیان و دۆزینه‌وه‌ی ده‌رچه‌یه‌ك بۆ كێشه‌كانیان، به‌ڵام بێ سوود بی هیچ چاره‌سه‌رێك ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ماڵه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی دادوه‌ری جه‌زائیر كه نه‌یویست ناوی ئاشكرابكات بۆ رۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌وسه‌ت رایگه‌یاند، بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی موڵكه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی «خنینف» كارگه‌یه‌كی زه‌یت و كارگه‌یه‌كی ئاسن و پۆڵا ده‌گرێته‌وه، ئه‌مه چ جای ژماره‌یه‌كی فراوانی شوققه و یه‌خت و زه‌وی و زاری فراوان و سه‌دان ئۆتۆمبێل و پاره‌ی نێو بانكه‌كان، سه‌رچاوه دادوه‌رییه‌كه بڕی موڵكه ده‌ستبه‌سه‌راگرتووه‌كانی به نزیكه‌ی چوار ملیار دۆلار خه‌مڵاندووه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی به‌شێكی تری موڵك و دارایی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه له سویسراش ده‌ستی به‌سه‌راگیراوه له‌گه‌ڵ چه‌ندین موڵك و ماڵ له فه‌ره‌نسا.
دەستگیرکردنی بزنسمانەکان
جێی ئاماژه‌یه، پۆلیس هه‌ر چوار براكه‌ی بنه‌ماڵه‌ی خنینف-ی له سه‌ره‌تای ساڵی 2020 ده‌ستگیركرد و له ئایاری هه‌مان ساڵدا، بڕیاری ئیدانه‌كردنیان به چه‌ند تۆمه‌تێكی تایبه‌ت به گه‌نده‌ڵی دركرد و حوكمی 10 تا 20 ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پاندن، ئه‌مه چ جای سه‌پاندنی غه‌رامه‌یه‌كی دارایی زۆر به‌سه‌ریاندا، دادگا هه‌روه‌ها تۆمه‌تی وه‌ك «كاركردن دژ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات به‌مه‌به‌ستی قازانج كردن، سپیكردنه‌وه‌ی پاره و ته‌مویلكردنی نهێنی هه‌ڵمه‌تی پێنجه‌می سه‌رۆك بوته‌فلیقه«ی خسته پاڵیان.
چەند وەزیر و سەرۆک وەزیری پێشوو دەستگیرکران
پێشتر هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو ئه‌حمه‌د ئویه‌حیا و عه‌بدولمالیك سه‌لال و چه‌ند وه‌زیرێكی پێشوو له‌سه‌ر دۆسێی «خنینف» دادگایی كران، له‌پاڵ چه‌ند دۆسێیه‌كی تری گه‌نده‌ڵی، هه‌روه‌ها «دادگای باڵا» بڕیاری به ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی موڵكه‌كانی هه‌ردوو برای بنه‌ماڵ عولمی دا، كه ئه‌وانیش له‌گه‌وره بنزسمانانی جه‌زائیرن،موڵكه‌كانیش خۆی له‌كۆمپانیای فرۆشتنی ئۆتۆمبێل ده‌بینێته‌وه، كه پێنج براندی بازرگانی ئه‌وروپی و ئه‌ڵمانین، هه‌روه‌ها پاره‌و سامانی بنه‌ماڵه‌كه ده‌گرێته‌وه كه له بانكه ناوخۆییه‌كاندان، جه‌زائیر نامه‌ی ره‌سمیشی ئاراسته‌ی ئیسپانیا و فه‌ره‌نسا و كه‌ندا كرد بۆ هاریكاریكردنی به‌مه‌به‌ستی ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی موڵك و سامان و دارایی بنه‌ماڵه‌ی عولمی له‌و وڵاتانه‌دا.
بەهای موڵک و سامانی گەندەڵکاران ملیاران دۆلارە
سه‌رچاوه‌یه‌كی دادوه‌ری جه‌زائیریش جه‌ختی له‌وه كرده‌وه به‌های سامانی بنه‌ماڵه‌ی عولمی له سێ ملیار دۆلار زیاتره، كه زۆری له رێگه‌ی پرۆژه و سه‌فقه‌وه بووه، كه بۆ ئه‌و دوو برایه ده‌رچووه، به‌هۆی دۆستایه‌تیان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی بوته‌فلیقه به‌تایبه‌ت دۆستایه‌تیان له‌گه‌ڵ براو راوێژكاره‌كه‌ی سه‌رۆكی پێشوو، كه ناوی سه‌عید بوته‌فلیقه‌یه‌و، ئێستا له‌زینداندایه به‌تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی.
دادگای جه‌زائیر ساڵی پار حوكمی زیندانی به‌سه‌ر هه‌ردوو برای عولمی دا، كریكارانی كۆمپانیای عولمیش، داوایان له كارمه‌ندی حكومی تایبه‌ت به جه‌ردكردنی موڵكه‌كانی بنه‌ماڵه‌كه كردووه، كه مووچه دواكه‌وتووه‌كانیان بۆ خه‌رج بكات، خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تیشیان كرد له ناوچه‌ی «الریاح الكبری»ی خۆرئاوای پایته‌ختی وجه‌زائیر، كه نووسینگه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی عولمی لێیه، بۆ ده‌ربڕینی بێزاری و توڕه‌ییان له‌و چاره‌نووسه‌ی رووبه‌رووی بوونه‌ته‌وه به‌هۆی داڕمانی «ئیمپراتۆریه‌تی عولمی».
ده‌سه‌ڵاتدارانی جه‌زائیر، مانگی رابردوو هه‌وڵه‌كانیان له‌لای دادگاكانی فه‌ره‌نساش خسته‌گه‌ڕ به‌مه‌به‌ستی رێگرتن له وه‌زیری پیشه‌سازی پێشوو عه‌بدولسه‌لام بوشوارب، له‌وه‌ی شوقه‌یه‌كی له پاریس به به‌های دوو ملیۆن یۆرۆ بفرۆشێت، له‌به‌ر بوونی گومانی گه‌نده‌ڵی له سه‌ر چۆنێتی كڕینی ئه‌و شوقه‌یه، هه‌روه‌ها دادگای تاوانی جه‌زائیر، حوكمی 20 ساڵی به غیابی سه‌پاند به‌سه‌ر بوشواربدا كه له فه‌ره‌نسا نیشته‌جێیه، موزه‌كه‌ره‌یه‌كی ده‌ستگیركردنی نێوده‌وڵه‌تیشی بۆ ده‌ركرد.
لە چاوەڕوانی بڕیاری تری دادگای باڵا
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، بڕیاری دادوه‌ری تر ده‌ربچێت، بۆ ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی موڵك و ماڵی ژماره‌یه‌كی تری بزنسمانانی وه‌كو ئه‌حمه‌د مه‌عزوزی و محێدین ته‌حكوت و عه‌لی حه‌داد، كه له زینداندان و به‌های سامانه‌كانیان نزیكه‌ی 10 ملیار دۆلار ده‌بێت.
له مانگی تشرینی دووهه‌می رابردوودا، عه‌بدولمه‌جید ته‌بون، له كاتی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ باڵیۆز و كونسوڵگه‌ره‌كانی جه‌زائیر له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات، جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی به‌دواداچوون بۆ بڕیاره دادوه‌رییه‌كان كرد، كه دادگای باڵای جه‌زائیر له 2020دا ده‌ریكردووه، به ئامانجی گێڕانه‌وه‌ی «پاره‌ی ده‌زراو»ی ئه‌و وڵاته وه‌كو ناوی ده‌برێت، كه هه‌ندێك له بزنسمانان و كه‌سانی نزیك له رژێمی پێشووی جه‌زائیر به‌ده‌ستیان هێناوه.
سەرچاوە:
*رۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌وسه‌ت- پێنجشه‌ممه 24ی مارسی 2022 ژماره 15822