پیربوون دوادەخرێت

11:21 - 2022-11-27
دووتوێ
406 جار خوێندراوەتەوە

تەنها ساڵی پار لەسەر ئاستی جیهاندا 63 بلیۆن دۆلار خەرجکراوە بۆ لێکۆڵینەوەو توێژینەوە و هەوڵەکان بۆ رێگرتن لە پیربوون یان دواخستنی چاوەڕواندەکرێت تا چوارساڵی داهاتوو بگاتە 88 بلیۆن، دواهەوڵی لەمجۆرە توێژینەوەیەکی پەیمانگای « بابراهام» ی ئەمریکییە دەیانەوێت ئەو خانانە نوێ بکەنەوە کە لەجەستەی مرۆڤدا کەڵکیان نامێنێ یان پیر دەبن و توانای بەرگریان نامێنێت، دەیانەوێت هی نوێ لەجیاتی ئەوانە بچێنن و وابکەن 30 ساڵ پیربوون دوابخەن، لەساڵی 2007 زانایەکی ژاپۆنی لە توێژینەوەیەکی هەمان شێوەدا ئەو خانانەی دیاری کردبوو کە هۆکاری پیربوونن، لە پڕۆژەکەیدا دەرکەوت چاندنی خانەی نوێ لەجیاتی کۆنەکان 50 رۆژی پێویستە، بەڵام ئەکتیڤکردنەوەی کۆنەکان 13 رۆژی دەوێت تا گەنج ببنەوە، کاتێک نوێ بوونەوە ئەوا بەچاکی کاری خۆیان دەکەن و لەگەڵیدا جەستەی مرۆڤ نوێ دەبێتەوە، بەڵام ئەوەی ئێستا روون بۆتەوە لەڕێی گەنجکردنەوەی خانەکان دەتوانن بۆ دەیان ساڵ رێ لەپیربوون بگرن و خانە دیاریکراوەکان بکەونەوە حاڵەتی گەشەو راستەوخۆش کاردەکەنە سەر ئەندامەکانی لەش، بەڵام ئەو ئەزموونە لەسەر خەڵکی پیر ناکرێت، بەڵکو لەسەر ئەوانە دەکرێت کە تەمەنیان لەنێوانی 30 بۆ 50 ساڵیدایە.
سەرچاوە: Statista

#کەشتیی نـــوح

بابەتە پەیوەندیدارەکان