پاراستنی سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری

10:13 - 2022-11-27
عیراق
372 جار خوێندراوەتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و فایەق زێدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق، لە بەغدا كۆبوونەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور و یاسا بەركارەكان دووپاتكرایەوە بەشێوەیەك كە ماف و بەرژەوەندیی هەموولایەك پارێزراوبێت.
هەر لە كۆبوونەوەكەدا جەخت لە پاراستنی سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری، تێكەڵنەكردنی پرسە سیاسییەكان بە كەیسە یاساییەكان كرایەوە و هەماهەنگیی زیاتری نێوان دادگاكانی هەرێم و عیراق بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكانی دادگا و چەسپاندنی یاسا لە وڵاتدا بەگرنگ وەسفكرا. ‎سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی، پێزانینی بۆ رۆڵی ئەرێنیی ئەنجومەنی باڵای دادوەری دەربڕی، كە پارێزەری مافی عیراقییەكان بوون. داواشیكرد پشتیوانی مافە دەستووری و یاساییەكانی گەلی كوردبن و رۆڵی یاسایی خۆیان بگێڕن لە چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان