خەزێنەی قەتەر بۆ مۆندیالی 2022 بەتاڵ بووه

10:28 - 2022-11-30
وەرزش
411 جار خوێندراوەتەوە
دیمەنێکی ئاهەنگی دەستپێکی مۆندیالی قەتەر - 2022 کە تیایدا بوکەڵە (تەعویزە) ی مۆندیال خۆی نمایش دەکات

قەتەر تەنیا لەڕووی رێكخستن و میوانداریكردنەوە جیاوازی لەگەڵ مۆندیالەكانی پێشوودا دروست نەكردووە، بەڵکو بۆ یەكەمجارە مۆندیال لەوەرزی زستاندا رێكدەخرێت و دوا مۆندیال-یش دەبێت 32 هەڵبژاردە تێیدا بەشدار بن، هەروەها هاندەران بۆ جاری یەكەمە دەتوانن لەیەك رۆژدا لەنێو یاریگادا هاندەری دوو یاری جیاواز بن، بەڵام لەڕووی دابینكردنی بودجەو تێچووی رێكخستنی مۆندیالەوە جیاوازەو پارەیەكی خەیاڵی خەرج كردووە.
 ئەگەر پارەی خەرج کراو بۆ هەر21 مۆندیالەكەی پێشوو سەیر بکەین، دەگەینە ئەو ئەنجامەی ئەو بڕە پارەیەی كە قەتەر بۆ ئەم مۆندیالە خرج کردووە لەکۆی پارەی خەرج کراو بۆ سەرجەم مۆندیالەکان زیاترە.
لەمبارەیەوە قەتەر ئاشكرایكردووە تەنیا بۆ ئەو 8 یاریگایەی یارییەكانی تیا بەرێوەدەچن، بڕی 220 ملیار دۆلاری خەرج كردووە.
خەرجی بەشێك لەمۆندیالەكانی پێشوو بەمجۆرەیە، بەتایبەت لەدوای مۆندیالی 1998ەوە كە 32 هەڵبژاردە لەدوا یارییەكان یدابەشدار بوون: 
-مۆندیالی 1998ی فەرەنسا 2.5 ملیار دۆلار.
- مۆندیالی 2002ی لە ژاپۆن و كۆریای باشوور (7) ملیار دۆلار.
-مۆندیالی 2006 -ی ئەڵمانیا 4.3 ملیار دۆلار.
-مۆندیالی 2010 -ی ئەفریقای باشوور 3.6 ملیار دۆلار.
-مۆندیالی2014ی  بەرازیل 15 ملیار دۆلار.
-مۆندیالی 2018ی روسیا 11.6 ملیار دۆلار.

#مۆندیال

بابەتە پەیوەندیدارەکان