كوری جۆرج ویا یاری بۆ ئەمریكا دەكات

10:34 - 2022-11-30
وەرزش
312 جار خوێندراوەتەوە

تیمۆتی، كوڕی ئەستێرەیەكی دیاری تۆپی پێی جیهانی جۆرج ویا-ی یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی لیبیریایە، جۆرج ویا وەك یاریزان و راهێنەریش لەگەڵ هەڵبژاردەی لیبیریا ئاستێكی بەرزی پێشكەش كردووەو لەژیانی یاریكردنیدا یاری بۆ هەریەك لەیانەكانی مۆناكۆ و پاریس سان جێرمان و ئەی سی میلان و چێڵسی و مان سیتی و مارسیلیا كردووە.
لەساڵی 2018 شەوە بە سەرۆكی لیبیریا هەڵبژێردراوە، تیمۆتی كوڕیشی رەگەزنامەی ئەمریكی هەیەو ئێستا یەكێكە لەیاریزان ئاست بەرزەكانی ئەمریكا، لەدوا یارییەكانی مۆندیالی 2022 - ی قەتەر بەشدارە، لە 2018 -ەوە بۆ ریزی هەڵبژاردەی ئەمریكا بانگهێشتكراوەو لە 26 یاریدا بەشدار بووەو 4 گۆڵیشی كردووە.
لەیاری نێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئینگلتەراو ئەمریكا لەجەولەی دووەمی قۆناغی گروپەكانی ئەم مۆندیالە، جۆرج ویا وڵاتەكەی بەرەو قەتەڕ جێهێشت بەمەبەستی سەیر کردنی یاریكردنی كوڕەكەی، دوای یارییەكە لەلێدوانێكیدا تیمۆتی ووتی: ئامانجم یاریكردن بووە لەگەڵ هەڵبژاردەی لیبیریا بۆ مۆندیال، بەڵام نەمتوانیوە ئەو خەونەم لەلیبیریا بهێنمەدی، بەڵام توانیم وەك یاریزانێكی ئەمریكا یاریی بكەم، ئەو بارودۆخەی ئێستا تێیدام هەستێكی شێتانەی پێ بەخشیوم و چانسێكی زۆرم هەیە بتوانم ماوەیەكی زۆر بەردەوام بم.
تیمۆتی جیاواز لەجۆرج ویای باوكی هەلی یاریكردنی لەچەند مۆندیالی داهاتوو هەیە، بەتایبەت مۆندیالی 2026 كە ئەمریكاو مەكسیك و كەنەدا بەهاوبەشی رێكی دەخەن، ئەمەش لەكاتێكدایە یەكێتی تۆپی پێی لیبیریا هەوڵیدا ئەو یاریزانە رازی بكات یاری بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەكەی بكات، بەڵام داواكەی رەتكردەوەو هەڵبژاردەی ئەمریكای هەڵبژارد.

#مۆندیال

بابەتە پەیوەندیدارەکان